پرسیار : کەسێک توانای حەج کردنی ھەیە ، ئایا حەجی لەسەر لادەچێت ئەگەر کەسێک لە جیاتی حەج بکات ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کەسێک توانای حەج کردنی ھەبێت نابێت کەس لەشوێنی خۆی بنێرێت ، ئەگەر حەجی لەجیاتی کرد حەجی ئیسلامی لەسەر لانەچووە .
قال ابن قدامة ڕەژمەتی خوای لی بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە کەسێک کەسێکی تر لە جیاتی خۆی بنێرێت بۆ کردنی حەجی واجب کەچی توانای ھەیە بەخۆی حەج بکات ، ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن لەسەر ئەوە ھەر کەسێک حەجی ئیسلامی لەسەر بێت و توانای کردنیشی ھەبێت ، حەجەکە جێگای خۆی ناگرێت ئەگەر کەسێکی تر حەجی بۆ بکات . )) " المغني " ( 3 / 185 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net