پرسیار : ئایا دروستە بدل حەج بۆ کەسێک بکەم ھەژارە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بدل حەج بۆ نەخۆشێک دەکرێت ئومێدی چاک بوونەوەی نییە ، یان کەسێک لاوازە لەبەر لاشەی ، یان کەسێک مردووە ، نەک بدل حەج بۆ ھەژار .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بدل حەج دروستە بۆ مردوو و کەسێک ناتوانێت و بێ ئومێدە لە چاک بوونەو ، ... )) " شرح النووي على مسلم " ( 8 / 27 ) .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئەوانەی ڕێگەیان داوە بۆ بدل حەجی واجب دەڵێن : ناێت ئیلا بۆ مردوو یان کەسێک شەلەل بووە ، نەخۆش داخل نابێت ، چونکە ئومێدی چاک بوونەوەی ھەیە ، وە شێت داخل نابێت چونکە ئومێدی چاک بوونەوەی ھەیە ، وە سجن کراو داخل نابێت چونکە ئومێدی دەرچوونی ھەیە ، وە ھەژار داخل نابێت ، چونکە ممکنە دەولەمەند بێت . )) " فتح الباري " ( 4 / 70 ) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دروستە بۆ موسلمان ئەوەی حەجی واجبی کردووە حەج بۆ کەسێکی تر بکات ، ئەگەر کەسەکە نەتوانێت حەج بکات لەبەر گەورەی تەمەن یان نەخۆشی یەک ئومێدی چاک بوونەوەی نەبێت ، یان کەسەکە مردبێت ، فەرموودەی صحیح ھاتوون لەم بارەوە ، بەڵام ئەگەر ئەو کەسەی حەجی بۆ دەکرێت نەتوانێت حەج بکات لەبەر شتێک ئومدی لاچوونی ھەبێت ، وەک : نەخۆشێک ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبێت ، یان وەک عوزری سیاسی و شتی تری وەک ئەمانە ، ئەوە نابێت حەجی بۆ بکرێت و حەج کردن بۆی جێگای خۆی ناگرێت . )) " فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 51 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net