پرسیار : ئەگەر ھەموو میراتگرەکانی پیاو کۆببنەوە کامەیان میراتی دەبەن ؟ وە میراتگرەکانی ئافرەت کامەیان میراتی دەبەن ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە کۆ بوونەوەی ھەموو میراتگرەکان دەڵێن :
یەکەم : ئەگەر ھەموو میراتگرەکانی پیاو کۆببنەوە ، ئەوە تەنھا سێ لەوانە میرات وەردەگرن ، ئەویش ئەمانە :
(١) باوک = ١/٦ ، واتە : لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٢) ھاوسەر = ١/٤ ، واتە : لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٣) کوڕ ، ئەو میراتەی دەمێنێتەوە ھەمووی بۆ کوڕە .
ئەوانی تر ھەموویان بێ بەش دەبن لە میرات بەھۆی کوڕ و باوکەوە .
دووەم : ئەگەر ھەموو میراتگرەکانی ئافرەت کۆببنەوە ، ئەوە تەنھا پێنج لەوانە میرات وەردەگرن ، ئەویش ئەمانە :
(١) کچ = ١/٢ ، واتە : لە دوو بەشی میرات یەک بەش دەبات ، واتە نیوەی میرات دەبات .
(٢) کچی کوڕ = ١/٦ ، واتە : لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٣) دایک = ١/٦ ، واتە : لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٤) ژنی پیاوەکە = ١/٨ ، واتە : لە ھەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٥) خوشکی ڕاستەقینە بە عصبە میرات وەردەگرێت لەگەل ئەوانی تر .
سێیەم : ئەگەر ھەموو میراتگرەکانی ژن و پیاو کۆببنەوە ، ئەوە تەنھا پێنج لەوانە میرات وەردەگرن ، ئەویش ئەمانەن :
(١) باوک = ١/٦ ، واتە : لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٢) دایک = ١/٦ ، واتە : لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٣) یەکێک لە ھاوسەرەکان ، یان ژن = ١/٨ ، واتە : لە ھەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات ، یان پیاو = ١/٤ ، واتە : لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات .
(٤) کوڕ .
(٥) کچ .
ئەو میراتەی دەمێنێتەوە بۆ کوڕ و کچە ، کچ نیوەی کوڕ وەردەگرێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net