پرسیار : حوکمی خواردنی حەب و دەرمان بۆ زیاد بوون کێش ، یان گەورە بوونی ئەندامەکان ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خواردنی حەب و دەرمان بۆ زیاد بوونی کێش یان گەورە بوومی ئەندامەکان دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر ئەمە بکات لەبابەتی لادانی عەیب ، یان لەبەر ئەوەی زۆر زۆر لاوازە و پێویستی پێیەتی ، یان لەبەر لاوازی گەشەی ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە و دروستە ئەگەر زیانی نەبێت .
حالەتی دووەم : ئەگەر ئەمە بکات بۆ جوانی و زیاد بوونی جوانی ، لەم حالەتە حەڕامە ، وەک : لێو ئەستور کردن ، یان دەم چاو و ئەستوور کردن ، یان مەمک گەورە کرد ، یان ھەر ئەندامێکی تر .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جوانکاری دوو جۆرە :
جۆری یەکەم : لادانی عەیب بێت .
جۆری دووەم : زیاد کردنی جوانی بێت .
جۆری یەکەم دروستە لادانی عەیب ، ئەگەر مرۆڤێک لوتی خوار بێت دروستە هەستێت بە نەشتەرگەری کردن بۆ ئەوەی ڕاست بێت ، چونکە ئەمە لادانی عەیبە ، ........
جۆری دووەم : زیاد کردنی جوانی ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو ئافرەتانە کردووە کە ددانی خۆیان جوان و رێک دەکەن ۈەک جوانی نەک لادانی عەیب ، .....
ئەوەی ماوە سەیری بکەین نەشتەرگەری گەورە کردن و بچووک کردنی ثدي " مەمک " ئایا دەبێت یان نابێت ؟
ئەمە جوانی یە ، ئیلا ئەگەر ئافرەت ثدي بچووک بێت دەیەوێت گەورە بکات بۆ ئەوەی زۆرتر شیری تێدا بێت ، ئەمەیان هەندێک جار دەلێین دروستە ، ئەگەر بۆ جوانی بێت نابێت ، ...... )) اللقاء الشهري
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net