سەردێری پرسیار:ئافرەت دوای خۆشۆردن مەنی لێی دەردەچێت ، ھەست دەکات ئەم مەنی یە ھی ھاوسەرەکەیەتی ، ئایا دەست نوێژ گرتنەوە لەسەرە ؟

بەرواری دانان :2019-06-21 کۆدی پرسیار:1249

پرسیار:

پرسیار : ئافرەت دوای خۆشۆردن مەنی لێی دەردەچێت ، ھەست دەکات ئەم مەنی یە ھی ھاوسەرەکەیەتی ، ئایا دەست نوێژ گرتنەوە لەسەرە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خۆشۆردنی لەسەر نییە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە ، وە واجبە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت مەنی خستە ناو فەرجی خۆی یان پشتەوەی ، پاشان مەنی دەرچوو ئەوە خۆشۆردنی لەسەر نییە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە و وتەی زۆربەی زانایانە ، ...

ئەگەر ئافرەت جووت بوونی کرد و خۆی شۆرد ، پاشان مەنی پیاوی لە فەرجی دەرچوو دوای خۆشۆردن ، ھاوەڵان دەڵێن : خۆشۆردنی لەسەر نییە و لەسەریەتی دەست نوێژ بگرێتەوە . )) المجموع ج٣ لاپەڕە ٩٠ ، دار الکتب العلمیة .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر تووشی احتلام بوو یان جووت بوونی کرد مەنی ھات پاشان خۆی شۆرد ، پاشان مەنی لێی دەرچوو دوای خۆشۆرد ، وتەی بەناوبانگی ئەحمەد ئەوەیە خۆشۆردنی لەسەر نییە ، خلال دەڵێت : ڕیوایەت بە متواتری لە باوکی عبداللە ، واتە ئیمام ئەحمەد نقل کراون ھیچی لەسەر نییە ئیلا دەست نوێژ ، وە لە عەلی و ابن عباس وعطاء والزهري ومالك والليث والثوري وإسحاق نقل کراوە ، سعيد بن جبير دەڵێت : خۆشۆردنی لەسەر نییە ئیلا بەشەھوەت بێت . )) "المغني" 1/128 .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام