سەردێری پرسیار:ئەگەر بزانم ئاوم درەنگ دەست دەکەوێت بەڵام کاتی نوێژ دەمێنێت ، ئایا تەیەمموم بکەم باشترە یان نوێژ تاخیر بکەم ؟

بەرواری دانان :2019-06-23 کۆدی پرسیار:1255

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر بزانم ئاوم درەنگ دەست دەکەوێت بەڵام کاتی نوێژ دەمێنێت ، ئایا تەیەمموم بکەم باشترە یان نوێژ تاخیر بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە لە دوو حالەت نوێژ تاخیر بکەیت و باشتر وایە تاخیر بکەیت نەک واجب بێت تاخیر بکەی :

یەکەم : ئەگەر بزانی ئاو ھەیە ، باشتر وایە نوێژ نوێژ تاخیر بکەیت ، بەڵام ناڵێین واجبە تاخیر بکەیت ، چونکە زانست بەم بابەتە شتێکی تەئکید نییە .

دووەم : ئەگەر بەزۆری بۆ ئەوە بچیت ئاوت دەست دەکەوێت ، ئەوە باشتر وایە نوێژ تاخیر بکەیت .

زانایان دەڵێن لە سئ حالەت نوێژ زوو دەکەیت و تاخیر ناکەیت :

یەکەم : ئەگەر بزانی ئاو نییە و ئاوت دەست ناکەوێت .

دووەم : ئەگەر بەزۆری بۆ ئەوە بچیت ئاوت دەست ناکەوێت .

سێیەم : ئەگەر بەگومان بووی شتێکت دەست دەکەوێت یان دەست ناکەوێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بۆ ئەوەی کەسەی داخلی کاتی نوێژ دەبێت و ئاوی دەست ناکەوێت نوێژ بکات بە تەیەمموم ، ئەگەر چی بزانێت لە کۆتایی کات ئاویشی دەست دەکەوێت ، لەبەر وتەی : " أدرکتە الصلاة " .

ھەندێک ئەھلی علم دەڵێن : ئەگەر بزانێت لە کۆتایی کاتی نوێژ ئاوی دەست دەکەوێت دەبێت دوای بخات ، ئەم وتەیە بەشی ھەیە بۆ تێڕوانین ، چونکە پێش خستنی نوێژ و کردنی لە سەرەتایی کات سونەتە ، بەکارھێنانی ئاو لە کاتی بوونی ئاو واجبە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٦٣٩-٦٤٠ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام