سەردێری پرسیار:کەسێک نووستووە کاتی نوێژی بەیانی یە ، ئایا واجبە لەسەرم لەخەو ھەڵبستێنم ؟

بەرواری دانان :2019-06-23 کۆدی پرسیار:1256

پرسیار:

پرسیار : کەسێک نووستووە کاتی نوێژی بەیانی یە ، ئایا واجبە لەسەرم لەخەو ھەڵبستێنضم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : نوێژ لەسەر کەسی نووستوو واجبە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، واجبە کەسی نووستوو بەخەبەر بھێنیت پێش ئەوەی کاتی نوێژ بڕوات ، زووتر بە خەبەر ھێنان سونەتە .

مرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەسی نووستووە نوێژ لەسەری واجبە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، واجبە ئاگاداری بکەیتەوە ئەگەر کاتی نوێژ کەم مابێت لەسەر وتەی ڕاست ، ... )) "الإنصاف" (٢٧٧/١) .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت عائیشەی لەخەو ھەستاندۆتەوە بۆ ویتر بەڵگەیە سونەتە کەسی خەوتوو ھەڵبستێنی لە خەو بۆ ئەوەی بگات بە نوێژی ، ئەمە تایبەت نییە بە نوێژی واجب و ترسی چوونی کات ، بەڵکو دروستە لەخەو ھەڵبستێنی بۆ ئەوەی بە نوێژی جەماعەت بگات و بە سەرەتایی کات بگات و وە سونەتی تر .

قرطبی دەڵێت : دوور نییە ئەگەر بوترێ واجبە بۆ واجب ، وە سونەتە بۆ سونەت ، نووستوو ئەگەر چی موکەلەفیش نییە بەڵام مانعەكەی بەخێرایی دەڕوات ، وەک غافل وایە ، وە ئاگادار کردنەوەی غافل واجبە . )) "فتح الباري" ( ٤٨٨/٢) .

پرسیار لە ابن باز کراوە : من ھەڵدەستم بۆ نوێژی بەیانی سوپاس بۆ خوا ، بەڵام ماڵ و مناڵم ھەڵناستێنم ھەتا لە مزگەوت دەگەڕێمەوە ، حوکمی ئەم کردەوەیەی چییە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( کردەوەی تۆ دروستە ئەگەر تۆ ھەڵیان بستێنیت و بتوانن دەست نوێژ بگرن و نوێژی خۆیان بکەن پێش ئەوەی خۆر ھەڵبێت ، بەڵام باشتر وایە ھەڵیان بستێنی کاتی بانگ ، ھەتا نوێژ زوو بکەن ، چونکە نوێژ لە سەرەتایی کات باشترە . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (٣٩١/١٠) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێکت ببینی نووستووە و کاتی نوێژە ، ئایا دەڵێیت : نووستووە و قەلەمی لەسەر نییە ھەلی ناستێنی ، یان ھەڵی دەستێنی ؟

طبعا ھەلی دەستێنی ، زانایان دەڵێن : واجبە نووستی ھەڵ بستێنی بە داخل بوونی کاتی نوێژ پێش ئەوەی کاتی نوێژ بڕوات . )) "جلسات رمضانية للعثيمين" (2 /11) - بترقيم الشاملة .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نووستن بەسەریدا زاڵ بێت ، ئەوە زیانی پێ ناگات لەبەر ئەمە ، لەسەریەتی نوێژ بکات ئەگەر بەئاگا ھات ، ھیچی لەسەر نییە ئەگەر نووستن بەسەریدا زاڵ بوو . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (٣٧٤/١٠) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام