پرسیار : حوکمی چوونە لای ئافرەت لە پشتەوە لە کاتی حەیز ، ئایا واجبە کەفارەت بدات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە چوونە لای ئافرەت لەپشتەوە تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، کەفارەتی لەسەر نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لە پشتەوە لە تاوانە گەورەکانە ، لە ناشرینترین تاوانەکان ، لەبەر ئەوە فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " مەلعونە ئەوەی دەچێتە لای خێزانی خۆی لە پشتەوە " رواه أبو داود (2162) وحسنه الألباني في صحيح أبي داود .
ھەروەھا دەفەرمووێت : " خوای گەورە بەچاوی ڕەحمەت سەیری ئەو پیاوە ناکات کە دەچێتە لای پیاو یان دەچێتە لای ئافرەت لە پشتەوە " رواه الترمذي (1166) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي ...
ئەوەی لە پشتەوە جووت دەبێت کەفارەتی لەسەر نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، خێزانیشی لەسەر حەڕام نابێت ، وە خێزانی لەژێر عصمەتی ماوە ، نابێت ئافرەت گوێڕایەلی بکات لەسەر ئەم خراپە گەورەیە ، ... )) "فتاوى إسلامية" (3/256) .
بهوتي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک جووت ببێت لە پشتەوەی ئافرەت ، ئەوە تەمبێ دەکرێت ، لەبەر کردنی ئەو تاوانە ، حەدی لەسەر نییە و کەفارەتیشی لەسەر نییە . )) "كشاف القناع" (5/190) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net