سەردێری پرسیار:حوکمی گومان دروست بوون بۆ شکانی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:126

پرسیار:

پرسیار // گومانم بۆ دروست بوو لەناو نوێژدا لە شکانی دەست نوێژ چی بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھەر کەسێک گومانی بۆ دروست بوو لە ناو نوێژدا لە دەرچوونی ھەوا ، ئەوا دەست نوێژی نەکشاوە و بەلکو بەردەوام دەبێت لە نوێژی و نوێژی دروستە ، ئیلا ئەگەر دڵنیا بێت کە ھەوا دەرچووە ئەو کات واز لە نوێژ دەھێنێت و دەست نوێژ ھەلدەگرێتەوە و نوێژ دەکاتەوە ، بەلگە :

عَنْ سَعِيدِ بْنِ المُسَيِّبِ ، وَعَن عَبَّادِ بْنِ تَمِيمٍ عَنْ عَمِّهِ : " أَنَّهُ شَكَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّجُلُ الَّذِي يُخَيَّلُ إِلَيْهِ أَنَّهُ يَجِدُ الشَّيْءَ فِي الصَّلاَةِ ، فَقَالَ: ( لاَ يَنْفَتِلُ- أَوْ لاَ يَنْصَرِفُ- حَتَّى يَسْمَعَ صَوْتًا ، أَوْ يَجِدَ رِيحًا ) .رواە البخاري ( 137 ) ، ومسلم ( 361 ) .

واتە : شەکوا ھێنایە لای پێغەمبەر پیاوێک کە خەیالی بۆی دێت و وا ھەست دەکات لەناو نوێژدا شتێک ڕوویدا ، وتی : واز لە نوێژ مەھێنە ھەتا گوێت لە دەنگێک دەبێت یان ھەست بە بۆن دەکەیت .

وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا وَجَدَ أَحَدُكُمْ فِي بَطْنِهِ شَيْئًا فَأَشْكَلَ عَلَيْهِ ، أَخَرَجَ مِنْهُ شيء أَمْ لاَ . فَلاَ يَخْرُجَنَّ مِنَ الْمَسْجِدِ حَتَّى يَسْمَعَ صَوْتًا أَوْ يَجِدَ رِيحًا ) رواه مسلم ( 362 ) .

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە ھەستی بە شتێک کرد لە زگی ، وە کێشەی بۆ دروست بوو کە شتێک دەرچوو یان نە ، ئەو کات با لە مزگەوت دەرنەچێت ھەتا گوێی لە دەنگێک دەبێت یان بۆن .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەلگەیە بۆ دروستی نوێژ ھەتا دڵنیا نەبێت لە شکانی دەست نوێژ ، مەبەستی فەرموودەکە تایبەت کردنی ئەم دوو شتە نییە دەنگ و بۆن بەلکو مەبەست پێی دڵنیا بوونە . )) " فتح الباري بشرح صحيح البخاري " ( 1/ 238 ) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەلگەیە ئەگەر مرۆڤ تووشی گومان بوو بۆ شکانی دەست نوێژ کەچی پێشتر دەست نوێژی ھەبووە ، لەم حالەتە لەسەری نییە دەست نوێژ بگرێتەوە ، چونکە دەست نوێژی دڵنیا بووە و دەست نوێژی ماوە ، ئەو دەست نوێژ شکانە گومانی تێدایە ، نابێت واز لە یەقین بھێنێت بۆ گومان ، ئەمە بنچینەیەکی گرینگە ، زانایان لەم فەرموودە چەند شتیان دەرھێناوە :

لەوانە : یەقین لاناچێت بە گومان . لەوانە : ئەسل وایە ئەوە ماوە کە لەسەری بووی . لەوانە : یەقین لاناچێت بە گومانێک بەسەری ھاتووە....

ئەگەر گومانی بەزۆری بۆ ئەوە بچێت کە دەست نوێژی شکاوە ئەوا لەسەری نییە دەست نوێژ بگریتەوە ، چونکە پێغەمبەر واجبی دەست نوێژ ھەلگرتنەوەی پەیوەست کردووە بە شتێکی دڵنیا ئەویش دەنگە یان بۆنە ، .... )) شرح بلوغ المرام ج١ لاپەڕە ٤٣١

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەسل وایە دەست نوێژت ماوە واجبە لەسەرت نوێژ تەواو بکەیت ئاوڕ لە وەسواس نەدەیتەوە ھەتا دڵنیا دەبیت لە دەرچوومی شتێک بە دەنگ یان بۆن ..... )) من "فتاوى الشيخ ابن باز" ج١٠ لاپەرە ١٢١

زانایان دەلێن گومان دروست بوون ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / گومانی کەمێک بۆ ئەوە دەچێت کە دەست نوێژی شکاوە " واتە کەمتر لە سەدا پەنجا " لەم حالەتە دەست نوێژی نەشکاوە .

حالەتی دووەم / گومانی نیوە بۆ ئەوە دەچێت کە دەست نوێژی شکاوە وە نیوەی تر بۆ ئەوە دەچێت کە نەشکاوە ، لەم حالەتە دەست نوێژی نەشکاوە .

حالەتی سێیەم / گومانی بەزۆری بۆ ئەوە دەچێت کە دەست نوێژی شکاوە ، لەم حالەتەش دەست نوێژی نەشکاوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام