سەردێری پرسیار:حوکمی بەکەم دانانی نیقاب و گاڵتە کردن بە نیقاب ؟

بەرواری دانان :2019-06-25 کۆدی پرسیار:1261

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بەکەم دانانی نیقاب و گاڵتە کردن بە نیقاب ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : داپۆشینی ڕوخسار شتێکی ڕێگەپێدراوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، بەڵکو جیاوازی لەوەدایە واجبە یان سونەتە ، گاڵتە کردن بە دین کوفرە ، گاڵتە کردن بە دین ھەموو وتە و کردەوەیەک دەگرێتەوە دەلالەت لەسەر طعن دان بکات لە دین ، یان دەلالەت لەسەر بەکەم دانان بکات .

ھەر کەسێک گاڵتە بە ڕیش یان حیجاب یان نیقاب بکات ، وە بزانێت فەرموودە لەسەری ھاتووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەوە گاڵتەی بە وتەی پێغەمبەر کردووە و تووشی کوفر بووە .

پرسیار کراوە لە عبد العزيز بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەو کەسەی گاڵتە بەدین دەکات ، گاڵتە بە ڕیش دەکات یان کەسێک جل و بەرگی کورت بێت ، ئایا بە کوفر حساب دەکرێت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەمەیان حالەت بۆ حالەت جیاوازە :

(١) ئەگەر مەبەستی گاڵتە کردن بێت بە دین ، ئەوە ھەڵگەڕانەوەیە لەدین ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ . لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ " .

(٢) بەڵام ئەگەر گاڵتە بە کەسێک بکات بە خودی کەسەکە بەھۆی ڕیش ، یان جل و بەرگ کورت کردن ، گاڵتەی پێ دەکات لە ھەندێک شت توودنی کردووە و ھەندێک شتی تر شلی کردووە ، وە دەزانێت ئەمەش دینە ، مەبەستی گاڵتە کردن بەدین نییە ، بەڵکو مەبەستی گاڵتە کردن بە خودی کەسەکویە لەبەر جل و بەرگ کورت کردن یا ھۆکاری تر .

بەڵام ئەگەر مەبەستی گاڵتە کردن بە دین و بەکەم دانان بێت ، ئەوە ھەڵگەڕانەوەیە لەدین . )) " فتاوى الشيخ ابن باز " (٢٨ / ٣٦٦،٣٦٥ ) .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەق ھاتووە بە صحیحی ھەر کەسێک گاڵتە بەخوا بکات ، یان بە فریشتەیەک لە فریشتەکان ، یان بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان ، یان بە ئایەتێک لە ئایەتەکانی قورئان ، یان واجبێک لە واجبەکانی دین دوای ئەوەی پێی گەیشتبێت و بۆی ڕوون بووبێتەوە ، ئەوە کافر دەبێت )) "الفصل في الملل والأهواء والنحل" (١٤٢/٣) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( یەکەم : بانگەوازی کردن بۆ دینی خوا دەبێت بە حیکمەت و ئامۆژگاری باش و بەشێوەی جوان بێت و بە جوانی گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ " [النحل:125] .

دووەم : دەبێت بانگخواز ئەوەی بانگەوازی بۆ دینی خوا دەکات شارەزا بێت بە فەرمان و نەھی ، ھەیە سوورە لەسەر خێر و چاکە ، حەز دەکات سوود بە خەڵک بگەیەنێت بەڵام نەزانینی لەلایە ، حەڵاڵ حەڕام دەکات و حەڕام حەڵاڵ دەكات و وا گومان دەبات لەسەر ھیدایەتیشە .

سێیەم : جنێو دان بە دین و گاڵتە کردن بە شتێک لە قورئان و سونەت ، وە گاڵتە کرد بەوانەی دەستیان گرتووە بە قورئان و سونەتەوە جێ بەجێی دەکەن ، وەک : ڕیش و حیجاب ئەمە کوفرە ، ئەگەر موکەلەف ئەمەی کرد ، وە دەبێت ئەم کوفرە بۆی ڕوون بکرێتەوە ، ئەگەر ھەر سوور بوو لەسەر کردەوەی خۆی دوای زانست ئەوە کافرە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُونَ، لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ " [التوبة:65، 66]. )) مجموع فتاوى اللجنة الدائمة بالسعودية - المجلد الخامس عشر (العقيدة).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام