پرسیار : ئایا دروستە نوێژ لەدوای ئیمامێک بکەم مستور الحالە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نوێژ کردن لەدوای ئیمام ئەم سێ حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر ئیمامەکە ئیمامێکی باش و عادل بوو ، ئەوە دروستە نوێژی لەدوای بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
حالەتی دووەم : ئەگەر ئیمامەکە مستور الحال بوو ، نە بیدعەی لێ بەدیار کەوتووە وە نە خراپە ، لەم حالەتە دروستە نوێژی بەدوای بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ بەدوای مستور الحال دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایانی موسمانان . )) قاعدة أهل السنة والجماعة في رحمة أهل البدع لاپەڕە ٧-٨ .
حالەتی سێیەم : ئەگەر ئیمامەکە ئیمامێکی خراپ بوو ، وتەی ڕاست دروستە نوێژی بەدوای بکەیت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، بەلگە :
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله )) رواه مسلم (673) ، واتە : پێش نوێژی بۆ خەلک دەکات ئەوەی زیاتری ھەمووان قورئانی لەبەرە .
ئەم فەرموودەیە گشتییە کەسی باش و خراپ دەگرێتەوە .
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە کاربەدەستی خراپ کە نوێژ دوا دەخەن لە کاتی خۆیان ناکەن دەفەرمووێت : (( نوێژی خۆت لە کاتی خۆت دا بکە ، ئەگەر گەیشتی بە نوێژ لەگەڵیان نوێژی لەگەڵ بکە چونکە بۆت بە سونەت حساب دەکرێت . )) رواه مسلم (648) .
(٣) ھاوەڵان نوێژیان بەدوای فاسق کردووە ، وە ابن عمریش نوێژی بەدوای حەجاج کردووە کە ابن عمر بەناوبانگ بووە لە شوێن کەوتنی سونەت ، وە حەجاجیش بە ناو بانگ بووە بە خراپە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە باش نییە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت ، بەلام جیاوازی لەوە دایە نوێژ دروستە یان نە ، وتراوە نوێژی دروست نییە ، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، وتراوە نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ابی حنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، جیاوازی لەوە دا نییە کە نابێت ئیمامەتی پێی ڕابسپێردرێت . )) مجموعة الفتاوى ج٢٣ لاپەڕە ٢٥٨
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی ابن عمر لە دوای حەجاجی کوڕی یوسف جێگیر بووە لە صحیح بوخاری ، بێجگە لە ئەمە چەند فەرموودەی ڕاست ھاتوون بەلگەن لەسەر دروستی نوێژ لە دوای فاسق و ئیمامی زالم .
ھاوەڵانی ئێمە دەلێن نوێژ لەدوای فاسق دروستە و حەڕام نییە ، بەلام باش نییە ، ھەروەھا باش نییە نوێژ لەدوای بیدەچی بکەیت ئەگەر بیدعەکەی کوفر نەبێت وە نوێژیش دروستە ، ئەگەر تووشی کوفر بووبێت بە بیدعەکەی باسمان کرد نابێت نوێژی بەدوای بکەیت وەک کافرەکان ، ئیمام شافعی دەقی ھەیە کە باش نییە نوێژ لەدوای فاسق و بیدعەچی بکەیت ، ئەگەر نوێژی لەدوای بکات نوێژی دروستە . )) "المجموع" (4/151)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان دەلێن پێش نوێژی فاسق دروستە ، بەلام دەبێت ئەوە بوترێت فاسق "کەسی لە فەرمان و نەھی دەرچوو واتە کەسی خراپ " دوو جۆرن :
یەکەم : خراپییەکەی کار لە نوێژ بکات و نقص دەکات و پووچ دەکات .
دووەم : خراپییەکەی لە دەرەوەی نوێژە .
ھەر کەسێک خراپیەکەی کار لە نوێژ بکات ، ئەوا پێش نوێژی دروست نییە چونکە نوێژی دروست نییە .
بەلام ھەر کەسێک خراپییەکەی پەیوەست نەبێت بە نقص و پووچ بوونی نوێژ وتەی ڕاست ئەوەیە کە نوێژ لە دوای دروستە ، وە بێجگە لە خراپەکار باشترە و لە پێشترە پێش نوێژ بکات بێ گومان ، بەلام بلێی پێش نوێژی دروست نییە ئەمە ڕاست نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٤ لاپەڕە ٥٥١ .
زانایان دەلێن ھەر کەسێک کوفر یان شیرکی گەورەی لەلا بێت نابێت بە ھیچ شێوەیەک نوێژی بەدوای بکەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net