سەردێری پرسیار:حیکمەت لە نەھی کردن لە دەرچوون بەسەر وەلی ئەمری موسلمانان چییە ؟

بەرواری دانان :2019-06-26 کۆدی پرسیار:1263

پرسیار:

پرسیار : حیکمەت لە نەھی کردن لە دەرچوون بەسەر وەلی ئەمری موسلمانان چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : محمد عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت : (( دەقە شەرعی یەکان بەڵگەن لەسەر ئەوە نابێت خروج بکرێت بەسەر ئیمامەکان ، ئەمەش لەبەر چەند حیکمەتێک :

(١) مەنع کردنی فەساد و فەوزا ، چونکە خروج لەسەر ئیمامەکان زیانی زیاترە لە ستەمەکەیان ، چونکە ئەمە ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی کوشتن و زۆری فاحیشە .

(٢) ئارام گرتن لەسەر ستەمی ئیمامەکان دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان و چەند ئەوەندە بوونی پاداشت ، لەبەر ئەوە خوای گەورە ئەوان زاڵ دەکات لەبەر زولمی خەڵکەکە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وما أصابکم من مصیبة فبما كسبت أيديكم " [ الشورى : ٣٠ ] ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وكذالك نولي بعض الظالمين بعضا " [ الأنعام : ١٢٩ ] . )) التوضيحات الجلية على شرح العقيدة الطحاوية ج٣ لاپەڕە ٩٤٩ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام