سەردێری پرسیار:حوکمی تەواف کردن بە دەوری گۆڕ ؟

بەرواری دانان :2019-06-26 کۆدی پرسیار:1264

پرسیار:

پرسیار : حوکمی تەواف کردن بە دەوری گۆڕ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام :زانایان دەڵێن تەواف کردن بەدەوری گۆڕ دوو جۆرە :

یەکەم : تەواف دەکات نەک بۆ عیبادەت کردنی گۆڕەکە ، وە نە بۆ دوعا کردن لە گۆڕ و ئیستیغاثە کردن بە گۆڕ ، یان گومانی وایە بەمە نزیک دەبێتەوە لە خوای گەورە ، ئەمەیان موشریک نییە بەڵام بیدعەچی یە .

دووەم : تەواف دەکات بەدەوری گۆڕەکە وەک عیبادەت و بەگەورە دانانی خاوەنی گۆڕ و نزیک بوونەوە لە خاوەنی گۆڕەکە ، یان تەواف دەکات و دوعا لە گۆڕ دەکات یان ئیستیغاثەی پێ دەکات ، ئەمەیان موشریکە و شیرکی گەورەیە لە دین دەردەچێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەواف کردن بە دەوری گۆڕ :

(١) ئەگەر تەواف بکات و باوەڕی وابێت بەمە نزیک دەبێتەوە لە خاوەنی گۆڕ ، ئەوە وەک ئەوە وایە دوعای لێکردبێت ، ئەمە شیرکی گەورەیە .

(٢) بەڵام ئەگەر تەواف بکات وا حساب بکات تەواف کردن بە دەوری گۆڕ لەخوا نزیک دەبێت ، مەبەستی نزیک بوونە لەخوا وەک چۆن تەواف بەدەوری کەعبە دەکات ، نزیک دەبێت لەخوا بەمە ، مەبەستی نزیک بوون لە مردووەکە نییە ، ئەمە بیدعەیە ، یەکێکە لە ھۆکارە حەڕامەکانی تووش بوونی بە شیرک .

بەڵام بەزۆری ئەوانەی تەواف دەکەن بە دەوری گۆڕ مەبەستیان ئەوەیە بۆ ئەوەی نزیک ببن لە خاوەنی گۆڕەکە ، ویستی پاداشتیان ھەیە لە خاوەنی گۆڕەکان ، وە شەفاعەتیان لێ دەوێت ، ئەمە شیرکی گەورەیە . )) فتاوى نور على الدرب" (٢٥٨/١) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەواف کردن بەدەوری گۆڕ دوو بەشە :

بەشی یەکەم : تەواف دەکات نەک بۆ عیبادەت کردنی گۆڕەکە ، وە نە بۆ دوعا کردن لە گۆڕ و ئیستیغاثە کردن بە گۆڕ ، یان گومانی وایە بەمە نزیک دەبێتەوە لە خوای گەورە ، ئەمەیان موشریک نییە بەڵام بیدعەچی یە ، دەکرێ ئەم بیدەعەیە ناو بنێین بە شیرکی بچووک ، چونکە ھۆکارەی بۆ تووش بوون بە شیرک .

بەشی دووەم : بەڵام ئەگەر تەواف بکات بەدەوری گۆڕەکە وەک عیبادەت و بەگەورە دانانی خاوەنی گۆڕ و نزیک بوونەوە لە خاوەنی گۆڕەکە ، یان تەواف دەکات و دوعا لە گۆڕ دەکات یان ئیستیغاثەی پێ دەکات ، ئەوە ئەمە موشریکە و شیرکی گەورەیە لە دین دەردەچێت ، ... )) نور علی الدرب .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام