سەردێری پرسیار:ئایا ئەم ئایەتە نابێتە بەڵگە کە دروست بێت کافرت خۆش بوێت : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ )) ؟

بەرواری دانان :2019-06-27 کۆدی پرسیار:1267

پرسیار:

پرسیار : ئایا ئەم ئایەتە نابێتە بەڵگە کە دروست بێت کافرت خۆش بوێت : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : " إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ " ، ظاهری فەرموودەکە وایادرە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەبو تالبی خۆش ویستووە ، چۆن ئایەتەکە تەفسیر دەکرێت ؟

وەڵام : (١) یان دەوترێ : تەقدیری تێدایە مفعولێکی محذوف ی تێدایە ، تەقدیرەکەی : تۆ ناتوانی ھیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە حەز دەکەی ھیدایەتی بدەیت ، نەک تۆ ناتوانی ھیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشت دەوێ .

(٢) یان دەوترێ : مامی خۆش ویستووە وەک خۆشەویستی سروشتی ، وەک خۆشەویستی کوڕ بۆ باوکی ئەگەر چی کافریش بێت .

(٣) یان دەوترێ ئەمەش پێش نەھی کردن بووە لە خۆش ویستنی موشریکەکان .

وتەی یەکەم نزیکترە ، واتە : تۆ ناتوانی ھیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە حەز دەکەی ھیدایەتی بدەیت ، نەک خۆش ویستنی کەسەکە ، ئەمە عامە بۆ ئەبو تالب و کەسانی تر ، وە دروستە کەسێکت خۆش بوێت وەک خۆشەویستی خزمایەتی ، نەفی خۆشەویستی شەرعی ناکات ، ... )) القول االمفید .

زانایان دەلێن یەکێک لە گرینگترین بابەتی بیرو باوەر خۆش ویستن و پشتیوانی کردنی خۆشەویستانی خودایە ، وە دژایەتی کردنی ناحەزان و دوژمنانی خودایە ، ئەم دوو کارە دژی یەکترن ، واتە دۆستایەتی خۆشەویستانی خودا ناکرێت هەتاکو دژایەتی ناحەزانی خودا نەکەیت ، خۆش ویستن و ڕق لێ بوونەوە دەبێت لە پێناو خوا بێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پتەوترین گرێی ئیمان ئەوەیە خۆش ویستن و ڕق لێ بونەوە لەبەر خوا بێت و لەڕێگای خوا دا بێت . ))

زانایان دەلێن دروستە مرۆڤ کافری خۆش بوێت خۆش ویستنی سروشتی جا چ لەبەری خزمایەتی یان چاکەی لەگەل کردووە ، بەلام دەبێت بەری بیت لە دینەکەی وە ڕقیشت لێ بێت .

زانایان دەلێن پشتیوانی و خۆش ویستنی کافر ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت لەبەر کوفرەکەیان ئەمە کوفری گەورەیە .

حالەتی دووەم : ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت وە رێزی لێ بگری لەبەر دونیا ئەمەیان حەرامە .

حالەتی سێیەم : ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی بکەیت لەبەر ئەوەی چاکەی لەگەل تۆ کردووە یان نزیکی خۆتە ، ئەمەیان دروستە بەلام حەربی نەبێت واتە شەر دژی موسلمانان نەکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام