سەردێری پرسیار:خوشکی ڕاستەقینەی مردوو لە چ حالەتێک نیوەی میرات دەبات ؟

بەرواری دانان :2019-06-28 کۆدی پرسیار:1268

پرسیار:

پرسیار : خوشکی ڕاستەقینەی مردوو لە چ حالەتێک نیوەی میرات دەبات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن خوشکی مردووەکە نیوەی میرات دەبات ئەگەر :

(١) ھیچ برای نەبێت .

(٢) خۆی بەتەنیا بێت ھیچ خوشکی ڕاستەقینەی لەگەڵ نەبێت .

(٣) مردووەکە ھیچ أصولی نەبێت ، مەبەست پێی باوکە ، وە باوکی باوکیش لەسەر وتەی دووەمی زانایان .

(٤) مردووەکە ھیچ فرع وارثی نەبێت ، کە کوڕ و کوڕی کوڕ بەرەو خوارەوەیە .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە خوشکی ڕاستەقینە و ژن و برا لە باوک ، میرات بەم شێوەیە دەبێت :

- خوشکی ڕاستەقینەی مردووەکە نیوەی میرات دەبات .

- ژنی مردووە لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات .

- برا لە باوک ئەو میراتی ماوەتەوە بۆ ئەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام