سەردێری پرسیار:ئایا فرەژنی تا چوار ژن هێنان چارەسەرە یان تاوانە ؟ گەر چارەسەرە بۆ ڕێگری کراوە ؟ گەر تاوانە بۆ حەڵاڵ كراوە ؟

بەرواری دانان :2019-06-28 کۆدی پرسیار:1270

پرسیار:

پرسیار : ئایا فرەژنی تا چوار ژن هێنان چارەسەرە یان تاوانە ؟ گەر چارەسەرە بۆ ڕێگری کراوە ؟ گەر تاوانە بۆ حەڵاڵ كراوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن فرەژنی پێش ئیسلام ھەبووە بەلکو سنوریشی بۆ دانەنرابوو ، بەلام ئیسلام ھات سنوری بۆ فرەژنی دانا و مەرجی دانا ، وە فرەژنی دینی خوای گەورەیە و ڕێگەی داوە ، وە پێغەمبەریش درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕێگەی داوە ، وە ھەموو زانایانیش یەک دەنگن لەسەر فرەژنی ، گومانی تێدا نییە فرەژنی چارەسەرە و چەندین حیکمەتی تێدایە ، لەوانە :

(١) فرەژنی ھۆکارە بۆ زیاد بوونی ئومەت ، ئەوەی زانراو بێت زیاد بوونی ناھێتە دی ئیلا بە زەواج نەبێت ، وە زیاد بوونی ئومەت ھۆکارە بۆ بەھێز بوونی ئومەت ، وە زیاد بوونی ڕێژەی دانیشتوان و کرێکار و ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئابووری ئەو وڵاتە .

(٢) بەگوێرەی ئامار ڕێژەی ئافرەتەکان زۆر زیاترە لە ڕێژەی پیاوان ، ئەگەر ھەموو پیاوەکان ھەر یەک ئافرەتێک بھێنێت ، ئەوە زۆرینەی ئافرەتان دەمێننەوە ، ئەمەش زیان بەو ئافرەتە دەکەوێت کە ماوەتەوە وە زیان بە کۆمەڵگاش دەکەوێت .

سەبارەت بە زیان بە ئافرەت کەوتن چونکە ھاوسەری نییە تاکو ھەڵبستێت بە جێ بەجێ کردنی مصاڵەحەتەکانی ئافرەت ، کە شوێنی بۆ دابین دەکات و ژیانی بەڕێوە دەبات ، وە دەیپارێزێت لە شەھەوات و مناڵی دەبێت چاوی بە مناڵ گەش دەبێتەوە ، ئەگەر بمێنێتەوە ئەگەری زۆری تووش بوون بە فیتنە و لادانی ھەیە مەگەر ئافرەتێک بێت خوا ڕەحمی پێی کردبێت .

سەبارەت بە زیان بۆ کۆمەڵگا ئافرەت دادەنیشێت بێ پیاو ، ھیچ دەستی سۆز وبەزەیی نییە بەسەر ئەم ئافرەتە .

(٣) پیاو معرضە بۆ ڕووداو و مردن ، چونکە پیاو لەدەرەوەیە کار دەکات و جیھاد دەکات ، تاکە چارەسەر بۆ ئەمە فرەژنی یە .

(٤) پیاو ھەیە شەھوەتی بەھێزە ، یەک ئافرەت بەشی ناکات ، ئەگەر دەرگا دابخرێت دەبێت ئیلا پیاو یەک ئافرەت مارە بکات ئەوە دەبێتە باگرانی ، وە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی ئەوە پیاو شەھوەتی خۆی حەڕام سەرف بکات .

زیاتر لەمە ئافرەت تووشی حەیز دەبێت ھەموو مانگێک ، یان ئەگەر مناڵی ببێت تووشی نیفاس دەبێت چل ڕۆژ ، پیاو ناتوانێت جووت ببێت لەگەڵ خێزانی خۆی .

(٥) ئافرەت ھەیە نەزۆکە و پیاو حەز دەکات مناڵی ببێت ، ھیچ ڕێگا نییە ئیلا بە ھێنانی ژنی تر .

(٦) سوودێکی تری فرەژنی دوو خێزان پێکەوە دەبەستێتەوە بەھۆی خزمایەتی ، خەڵک لێل نزیک دەبێتەوە و تێکەڵی یەکتر دەبن .

ڕاستە ئافرەت فرەژنی پێی ناخۆشە کە سروشتی وایە ، بەڵام ئافرەت فرەژنی پێی خۆش نییە دوو ئەگەری ھەیە :

(١) سروشتی ئافرەت وایە حەز ناکات ژنی تری بەسەر بێت ، وە تەسەلیمە بۆ وتەی خوای گەورە ئەمەیان تاوانبار نابێت بەلام واجبە تەسلیم بێت و ڕێگری پیاوی نەکات .

(٢) ئەگەر فرەژنی پێی خۆش نەبێت وەک ئەوە کە خوای گەورە ڕێگەی پێداوە و ئایەت دابەزیووە ، ئەوا کوفرە پەنا بەخوا لە دین دەردەچێت .

ھەر کەسێک ڕقی لە دینی خوا ببێتەوە و دژایەتی فرەژنی بکات جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ئەوا کافرە ئەگەر چی بە ئەندازەی چیای ئوحدیش زێڕ و زیو ببەخشێت ھیچی لێی وەرناگیرێت .

وەسف کردنی فرەژنی بە تاوان یان خیانەتی زەوجی کوفرە ، ئافرەت دەبێت ئاگادار بێت شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی نەکەوێت ، چەندین ئافرەت ڕێگری لە فرەژنی دەکەن ؟! چەندین ئافرەت داوای جیابوونەوە دەکەن لەبەر فرەژنی ؟! چەندین ئافرەت سەرەتایی زەواج مەرج دادەنێن نابێت ژنی ترم بەسەر بھێنی ئەگەر چی زانایان دەڵێن دروستە ئەم مەرجە دابنێی ؟! کوا تەسلیم بوونی ئافرەت بۆ وتەی خوای گەورە ؟

دایک و باوکی کچ بۆیان نییە ڕێگری فرەژنی بکەن بەسەر کچەکەیانەوە ، واجبە لەسەریان تەسلیم بن بۆ دینی خوا و سونەتی پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، کەمترین شت ئەوەیە کە تووشی تاوانێکی گەورە بووینە و حالەت ھەیە دەگاتە کوفر پەنا بەخوا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام