سەردێری پرسیار: ڕێگاکانی خۆپاراستن لە سیحر چیین ؟

بەرواری دانان :2019-06-29 کۆدی پرسیار:1271

پرسیار:

پرسیار : ڕێگاکانی خۆپاراستن لە سیحر چیین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : محمد بن عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت : (( گرینگترین شت موسلمان بیکات بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە سیحر ئەمانە :

(١) خوێندنەوەی سوڕەت ئیخلاص و فلق و ناس سێ جار لە سەرەتای ڕۆژ و سەرەتای شەو .

(٢) خوێندەوەی دوو ئایەتی کۆتایی سوڕەت بەقەڕە لە شەودا ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من قرأ بالآیتین من آخر سورة البقرة كفتاه " رواه البخاري (٥٠٠٨) .

(٣) خوێندنەوەی ئایەت کورسی کە گەورەترین ئایەتە لە قورئان .

(٤) پەنا گرتن بە وشە تەواوەکانی خوای گەورە لە شەڕی دروستکراوەکان لە شەو و ڕۆژ و کاتی دابەزین لە ھەر شوێنێک ، چ بناء بێت یان سەحرا ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من نزل منزلا فقال : أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق ، لم يضره شيء حتى يرتحل من منزله ذالك " رواه مسلم (٢٧٠٨) )) التوضيحات الجلية على شرح العقيدة الطحاوية ج٣ لاپەڕە ١٣١٩-١٣٢٠ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام