پرسیار : ئایا دروستە سەردانی نەخۆشی کافر بکەیت ؟
وەڵام : وفي " الصحيح " عن ابن المسيب عن أبيه قال : (( لما حضرت أبا طالب الوفاة جاءه رسول الله ، وعنده عبد الله بن أبي أمية وأبو جهل ، فقال له : (( يا عم ، قل : لا إله إلا الله ، كلمة أحاج لك بها عند الله )) فقالا له : أترغب عن ملة عبد المطلب ؟ فأعاد عليه النبي صلى الله عليه وسلم، فأعادا فكان آخر ما قال : هو على ملة عبد المطلب وأبى أن يقول : لا إله إلا الله. فقال النبي : (( لأستغفرن لك ما لم أنه عنك )) فأنزل الله : (( مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ )) الآية.
وأنزل الله في أبي طالب : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاء )) .
واتە : سەعیدی کوڕی موسەییەب دەگێڕێتەوە کە باوکی گوتی : کاتێ مەرگی ئەبو تالیب نزیک بوویەوە وە نیشانەکانی مەرگی لێ بەدیار کەوت ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھات بۆ لای لەو کاتەدا عبداللە بن أمية و أبو جهل لە لای بوون ، " چونکە مامی شارەزا بوو لە واتایی شایەتوومان و تەوحید " پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : ئەی مامە بڵێ : لا إلە إلا اللە ، ئەو وشەیە بڵێ منیش لە ڕۆژی قیامەت دا دەکەم بەڵگە کە سوودت پێ بگەیەنێت ، ئەبو تالبیش خەریک بوو بیڵێت ، ئەو دوو کەسە زانییان بە گوتنی ئەو دوو کەلیمەیە دەبێت پشت بکات لە دینی باب و باپیرانیان ، لەبەر ئەوە یەکسەر گوتیان : ئایا واز دەھێنی لە دینی عبدالمطلب ؟
پێغەمبەریش ھەمان وتەی خۆی دووبارە کردەوە ، ئەوانیش ھەمان وتەی خۆیان دووبارە کردەوە ، لەبەر ئاخر وتەی ئەبو تالب ئەوە بوو کە وتی : خۆم لەسەر دینی عبدالمطلب م ، ملی نەدا کە بڵێت : لا إلە إلا اللە ، پێغەمبەریش درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( وەڵڵاھی داوای لێ خۆش بوونت بۆ دەکەم ھەتا نەھی لێم نەکرێت )) ، پاشان بەو ھۆیەوە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند : (( مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ )) [ التوبە : ١١٣ ] .
واتە : نابێت پێغەمبەر و ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە داوای لێ خۆش بوون بکەن بۆ موشریکەکان ، جا با کەسانی نزیکی خۆشیان بن .
ئەو ئایەتەش دابەزی لەبارەی ئەبو تالبەوە کە دەفەرمووێت : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاء )).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە سەردانی نەخۆشی موشریک بکەیت ، لەبەر بانگ کردنی بۆ دینی ئیسلام ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەردانی مامی خۆی کردووە موشریک بووە لەبەر بانگەوازی کردنی بۆ لای خوا .
پرسیار کراوە لە ابن تیمییە سەبارەت بە قەومێک گاورن لەگەڵ موسلمانان دەژین و نزیکن ، ئایا دروستە موسلمان سەردانی گاور بکات ئەگەر نەخۆش بوو ؟ وە ئەگەر مرد دروستە شوێن جەنازەی بکەوێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( الحمد لله رب العالمين ، نابێت شوێن جەنازەی بکەوێت ، بەڵا سەبارەت بە سەردان کردنی ھیچی تێدا نییە ، چونکە دەکرێ سوودی ھەبێت و دڵی بۆ ئیسلام رابکێشرێت ، ئەگەر مرد لەسەر کوفر دۆزەخ بۆی واجب دەبێت ، لەبەر ئەوە نابێت نوێژی لەسەر بکەیت ، واللە أعلم )) الفتاوي الكبرى .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەردانی نەخۆش بکە ئەگەر کافریش بێت ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەردانی ئەبو تالبی کردووە کافریش بووە ، خزمەتکاری جوولەکە لە مەدینە نەخۆش کەوت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەردانی کرد ، پێی فەرموو : اشهد ألا إله إلا الله وأني رسول الله ، باوکی لەلای بوو ، باوکی گوتی : بەگوێی أبا القاسم بکە ، گوتی : أشهد ألا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەرچوو و گوتی : الحمد لله الذي أنقذه بي من النار ، خزمەتکار بوو پێش ئەوەی فەرمان بکرێت بە دەرچوونی کافرەکان لە جزیرەی عەرەب ، سەردانی کرد ئەو جوولەکە بوو ، وە سەردانی ئەبو تالبی کرد ئەویش موشریک بوو ، بەتایبەتی ئەگەر سەردانەکە ئومێدی خێر و بانگ کردنی تێدا بێت بۆ لای خوا ، بەڵکو خوای گەورە ڕزگاری بکات بەھۆی ئەم بانگەواز کردنە . )) فتاوی الدروس .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە سەردانی نەخۆشی موشریک بکەیت لەبەر بانگ کردن بۆ دینی ئیسلام ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای ێ بێت سەردانی مامی خۆی کردووە موشریک بووە لەبەر بانگەوازی کردنی بۆ لای خوا . )) إعانة المستفيد .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net