پرسیار : زیانەکانی زیادەڕەوی کردن لە مرۆڤێک چیین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن غلو : هو مجاوزة الحد في الثناء مدحا أو قدحا ، واتە : سنور بەزاندنە لە باس کردن جا چ مەدح کردن بێت یان زەم کردن بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە : زیادەڕەوی مەکەن لە مەدح کردن و زەم کردن دا ، واقعەکە باسی ئەھلی کتابە بەگشتی زیادەڕەوی کردن لە ئەھلی کتاب ڕوویدا ، چونکە زیادەڕەوییان کرد لە عیسا علیە السلام بە مەدح کردن و زەم کردن ، گاورەکان گوتیان : عیسا کوڕی خوایە ، جولەکە وتیان : دایکی عیسا زیناکەرە ، وە خۆی مناڵی زینایە ، ھەردوو لا زیادەڕەوییان کرد لە دین دا و سنوریان بەزاند ...
نەھی کراوە لە زیادەڕەوی کردن ، چونکە زۆر زیان لەخۆ دەگرێتەوە ، لەوانە :
(١) ئەو کەسەی زیادەڕەوی تێیدا کراوە لە شوێنی خۆی بەرزتر دانراوە ئەگەر مەدح بێت ، ئەگەر زەم بێت لەشوێنی خۆی نزم تر دانراوە .
(٢) سەر دەکێشێت بۆ عیبادەت کردنی ئەو کەسە کە زیادەڕەوی تێیدا کراوە ، ھەروەک ئەمە ڕوویداوە لە واقع .
(٣) لادەدات لە بەگەورە دانای خوای گەورە ، چونکە نەفس یان سەرقاڵ دەبێت بە باطل یان حەق ، ئەگەر سەرقاڵ بوو بەزیادەڕەوی ئەو دروستکراوە و مەدحی کرد و بەگەورەی دانا ، دڵی پەیوەست دەبێت بەو کەسە و لەبیر دەکات کە ئەو حقوقانە دەبێت بۆ خوا بن و تەنھا خوا بپەرستێت و بەگەورە دابنێت .
(٤) ئەو کەسەی زیادەڕەوی تێیدا کراوە تووشی خۆ بە گەورە دانان و سەرسام بوون بە نەفسی خۆی دەبێت ، ئەگەر زیادەڕەوی تێیدا بکەن لە مەدح کردن دا ، وە دوژمنایەتی و ڕق کینە و شەڕ و ئاژاوە دەکەوێت نێوانیان ئەگەر زیادەڕەوی بکەن لە زەم کردن دا . )) المفید ج١ لاپەڕە ٤٦٦-٤٧٠ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net