پرسیار : ئایا نوێژ کردن لەسەر مناڵ وەک کەسی تر دوعای بۆ دەکەیت ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن مناڵ دەبێت بشۆردرێت و نوێژی لەسەر بکرێت ، ابن قدامە لە المغنی ج٣ لاپەڕە ٤٥٨ دەڵێت : بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت ، وە ابن منذريش ئیجماع نقل دەکات لەسەر نوێژ کردن لەسەری ، سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر مناڵ زانایان دەڵێن دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ باوک و دایکی دەکرێت ، بەڵگە :
عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( والطِّفْل يُصَلَّى عَلَيْهِ وَيُدْعَى لِوَالِدَيْهِ بِالْمَغْفِرَةِ وَالرَّحْمَةِ )) رواه أبو داود (٣١٨٠) والترمذي (١٠٣١) صححه الألباني في أحكام الجنائز ص : 73 .
قال ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مردوو مناڵ بێت ، لە شوێنی داوای لێ خۆش بوون کردن ئەم دوعایە دەکرێت : " اللهم اجعله فرطاً لوالديه , وذخراً وسلفاً وأجراً , اللهم ثقل به موازينهما , وأعظم به أجورهما , اللهم اجعله في كفالة إبراهيم وألحقه بصالح سلف المؤمنين , وأجره برحمتك من عذاب الجحيم , وأبدله داراً خيراً من داره , وأهلاً خيراً من أهله ... ، دوعای تری وەک ئەمە ، بەھەر شێوەیەک دوعا بکەیت دروستە چونکە ھیچ شتی دیارکراو لەسەری نەھاتووە . )) المغنی ج٢ لاپەڕە ١٨٢ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
www.ferdaws.net