سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنی حەشەڕات ؟

بەرواری دانان :2019-07-03 کۆدی پرسیار:1278

پرسیار:

پرسیار : حوکمی خواردنی حەشەڕات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خواردنی حەشەڕات حەڕامە ، وەک : مێش و قالۆچە و شتی تر ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ )) [ الأعراف : ١٥٧ ] .

حەشەڕات لەو شتانەن کە مرۆڤ بە شتێکی بە بێز دایدەنێت و نایخوات .

(٢) عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ ، ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ دَاءً ، وَفِي الآخَرِ شِفَاءً )) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر مێش کەوتە ناو خواردنەوەی یەکێک لە ئێوە ، ئەوە مێشەکە ھەمووی نقووم بکەن ، پاشان دەری بھێنن و فڕێی بدەن ، چونکە یەکێک لە باڵەکانی دەردە و ئەوی تریان دەرمانە )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خواردنی مێش حەڕامە ، چونکە فەرمان کراوە بە فڕێدانی دوای نقووم کردنی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مێش حەڕامە ، لەبەر وتەی : " ثم لینزعە ؛ بۆ ئەوەی داخلی خواردنەوە نەبێت و بخۆیت ، ئایا قیاس دەکرێ لەسەر مێش شتی تری پیس کە نەفس بە پیس دابنێت و بێزی لێ ببێتەوە ؟

ھەندێک زانا قیاسی دەکەن ھەر شتێکی تری وەک مێش نەفس بە پیسی دابنێ ، مەبەست بە نەفس ، نەفسێکی ڕاست و سەلامەت نەک ھەموو نەفسێک ، چونکە خەڵک ھەیە بێزی لە ھیچ نابێتەوە ، وە خەڵک ھەیە بێزی لە شتی پاک و حەڵالیش دەبێتەوە ، خەڵک ھەیە ئەگەر کلۆ بخوات نزیکە ڕووحی دەربچێت ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٣٣ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی زانایان سەبارەت بە حەشەڕاتی سەر زەوی ، ... مەزھەبی ئێمە ئەوەیە حەڕامە ، کە ئەمە وتەت ئەبو حەنیفە و ئەحمەد و داودە ، ئیمام مالک دەڵێت : حەڵاڵن . )) المجموع (٩/١٦) .

————————————————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام