سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنی کلۆ ؟

بەرواری دانان :2019-07-03 کۆدی پرسیار:1279

پرسیار:

پرسیار : حوکمی خواردنی کلۆ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن کلۆ حەڵاڵە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت ، بەڵگە :

(١) عن ابن أبي أوفى رضي الله عنه قال : غزونا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم سبع غزوات نأكل الجراد . متفق عليه .

واتە : لە ابن أبي أوفى دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : حەوت غەزامان کرد لەگەڵ پێغەمبەری خوا کرد کلۆمان دەخوارد .

(٢) عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ، فَامَّا الْمَيْتَتَانِ فَالْجَرَادُ وَالْحُوتُ ، وَأَمَّا الدَّمَانِ فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ )) أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ وَابْنُ مَاجَهْ، وَفِيهِ ضَعْفٌ.

واتە : لە ابن عومەر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( دوو مردارەوە بوو و دوو خوێنمان بۆ حەڵاڵ کراون ، مردار بووەکان بریتین لە کلۆ و ماسی بە ھەموو جۆرەکانییەوە ، وە خوێنەکانیش بریتین لە جەرگ و سپڵ " واتە : فاتە ڕەش " ، ھی ئەو گیانەوەرانەی گۆشتیان حەڵاڵە و دەخورێت . ))

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کلۆی مردار بوو حەڵاڵە ئەگەر بە کردەوەی مرۆڤ بوو ، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە ، ئەگەر لە شوێنک کلۆمان بینی مردووە ئەویش حەڵاڵە ئیلا ئەگەر بزانیین بە ژەھر مردووە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کلۆی مردار بوو حەڵاڵە ، ئەمەیان ئەگەر بە کردەوەی مرۆڤ بوو گومانی تێدا نییە ، ھەروەک کلۆ سوور بکرێتەوە یان دابنرێت لەناو ئاوی گەرم بکوڵێ لەسەر ئاگر ، ئەمەیان ڕوون و ئاشکرایە کە حەڵاڵە ، چونکە کردەوەی بەندەیە ، بەڵام ئەگەر کلۆیەکی مرداربوومان دەست کەوت لەسەر زەوی حەڵاڵە یان نە ؟ بەڵێ حەڵاڵە ، ئیلا ئەگەر بزانیین مردووە بە ژەھر ، واتە : بەھۆی دەرمانەوە مردووە ، لێرە دەڵێین : مەخۆ ، چونکە زیانی ھەیە ، دینی ئیسلام قاعیدەكەی : " لا ضرر ولا ضرار " .

ئەگەر یەکێک بڵێت : حیکمەت چییە مردارەوە بووی کلۆ حەڵاڵە کە چی ئاژەڵی وشکانی یە و لە وشکانی دەژیت ؟

زانایان دەڵێن : حیکمەت لە ئەمەدا لەبەر ئەوەیە چونکە کلۆ خوێنی نییە ، ئەصلی پیسی مردار بوو مانەوەی خوێنە لەناوی دا ، لەبەر ئەوە ئەگەر خوێن دەرچوو لە ئاژەڵ و پاشان مرد ئەوە حەڵاڵە ، كلۆ خوێنی تێدا نییە ، لەبەر ئەوە مردارەوە بووی حەڵاڵە ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٢٤.

ئیمام النووی لە شرح صحیح مسلم ج١٣ لاپەڕە ١١٠ ئیجماع نقل دەکات ، ——————————————————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام