پرسیار // ئایا خوێن پیسە ئەگەر بەر جل و بەرگ و لاشە بکەوێت دروستە نوێژی پێوە بکەیت ؟
وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن کە خوێنی حەیز پیسە ، بەلام ئەو خوێنەی لە بێجگە لە پێش و پاشەوە دەردەچێت یان خوێنی برین و ددان و خوێنی تر جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن خوێن پیسە و واجبە بشۆیت ، ئەگەر کەم بێت چاوپۆشی لێکراوە ، بەلکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن کە پیسە لەوانە کە ئیجماعیان نقل کردووە :
ابن حزم لە مراتب الاجماع لاپەڕە ۱۹ .
وە ابن عبدالبر لە الاستذكار ج۳ لاپەڕە ۲۰٤
وە ابن رشد لە بدایة المجتهد ج۱ لاپەڕە ۲۰٤
والنووی لە المجموع ج۲ لاپەڕە ٥۷٦ .
وە بدرالدین العیني لە عمدة القارئ ج۳ لاپەڕە ۱٨ ، وە چەند زانای تر ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُل لاَّ أَجِدُ فِيمَا أُوْحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلاَّ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَّسْفُوحاً أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقاً أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ )) الأنعام/145 .
لەم ئایەتە وەسفی خوێنی کردووە بە (( رجس )) ئەم وشەیە بۆ شتی پیس بەکاردێت ، بەلگەیە کە خوێن پیسە .
دووەم / هەندێک زانا دەلێن خوێن خاوێنە بێجگە لە خوێنی حەیز ، کە ئەمە ووتەی صدیق حسن خان ، و الالباني ، و ابن عثیمین ، ...... هتد ، بەلگە :
(۱) ئەسل وایە هەموو شتێک خاوێنە ئیلا بەلگە هاتبێت لەسەر پیسی ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە دەبێت بشۆیت بێجگە لە خوێنی حەیز ، لەگەل ئەوەش پێویست بووە ڕوون بکرێتەوە کە چەندین مرۆڤ تووشی بریندار بوون هاتوون ، بەتایبەتی هاوەلانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە جیهاد کردن بوون ، ئەگەر پیس بووایا یەک فەرموودە دەهات باسی دەکرد بشۆن .
(۲) چەندین ٲثر له هاوەلان نقل کراون کە خوێن لایان خاوێن بووە ، وە لەناو نوێژ بریندار بووە نوێژی بەتال نەکردووە وە خوێن لە لاشەی هاتووە .
(۳) ئایەتی سورەت الانعام باسی پیسی خوێن ناکات ، بەلکو حەڕامی خوێن دەکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بێجگە لە خوێنەکانی تر وتەی ڕاست ئەوەیە کە پیس نییە ، واتە ئەو خوێنەی لە مرۆڤ دەردەچێت پیس نییە ، چونکە هەتا ئەم کاتە هیچ بەلگە نەهاتوون لەسەر پیسی ، ئەوەی دان پێنراو بێت ئەسل وایە هەموو شتێک پاکە ئیلا بەلگە هاتبێت ......
ئەوەی لای من نزیک و ڕاست بێت خوێنی استحاضة وەک خوێنی حەیز وایە ، واتە دەبێت خۆتی لێ بپارێزی ، بەلام ڕێگەدراوە بۆ جووت بوون لەبەر پێویستی ، بەلام ئەوی بەر جل و بەرگ دەکەوێت دەبێت ئیلا بشۆی جا چ کەم بێت یان زۆر )) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۲۱۹ ــ ۲۲۱
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو خوێنەی لە پێش و پاش دەردەچێت پیسە جا چ کەم بێت یان زۆر بێت ، بەلام ئەوەی بێجگە لە پێش و پاش دەردەچێت ، وەک : خوێن دەرچوون لە دەم یان لووت یان برینێک لە دەستی بێت یان قاچی ، ئەمەیان بە زۆری کەمە هیچ زیانی پێ ناگەینێت . )) لقاء الباب المفتوح ج۱ لاپەڕە ٤٨
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) خوێنی حەیز پیسە هەموو زانایان یەک دەنگن ، وە دەبێت لابدرێت ئەگەر بەر جل و بەرگ یان لاشە بکەوێت .
(۲) خوێن لە پێشەوە یان پاشەوەی مرۆڤ دەربچێت پیسە .
(۳) خوێن ئەگەر بێجگە لە پێش و پاشەوە دەربچێت باشتر وایە لابدرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، بەلام ئەگەر کەم بوو نوێژی دروستە و چاوپۆشی کراوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ