پرسیار : ئایا دروستە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ، ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان گۆڕی پێغەمبەر و گۆڕەکانی تر ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ھەندێک مالکی و شافعی و حەنەفی یە ، وە وتەی ابن تیمییە و ابن قیم و ئیمام النووی و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) عن ابن عباس رضي الله عنهما قال : لعن رسول الله صلی اللە علیە وسلم زائرات القبور ، والمتخذين عليها المساجد والسرج . [رواه أهل السنن] .
واتە : ابن عباس خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو ژنانە کردووە کە سەردانی گۆڕستان دەکەن ، لەوانەش کە پەرستگا و مزگەوتی لەسەر دروست دەکەن ، لەوانەش کە چرا و ڕوناکی لەسەر قەبران دادەگیرسێنن )) .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو ئافرەتانە کردووە سەردانی گۆڕ دەکەن ، بەڵگەیە حەڕامە و لە تاوانە گەورەکانە .
(٢) داخستنی دەرگا و لادانی زیان پێش ڕاکێشانی سوود دەخرێت ، ئەگەر مەبەست لە سەردان کردن بیرھاتنەوەی ئاخیرەت بێت و دوعا بۆ مردوو کردن بێت ، ئەوە بزانە زیانیشی ھەیە ، چونکە ئافرەت لاوازە و تووشی سەرپێچی دەبێت .
(٣) وشەی : (( فزوروھا )) ھەندێک دەڵێن عامە ژن و پیاو دەگرێتەوە ، وەڵام بۆیان : دەڵێن ئەم عامە تخصیص کراوە ، تەنھا بۆ پیاو دروستە سەردانی گۆرستان بکات .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ڕێگەپێدراوە بێ کەڕاھەت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی زۆربەی حەنەفی و مالکی یەکانە ، بەڵگە :
(١) فەرموودەی بوڕەیدە دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إني کنت نھیتکم عن زیارة القبور فزوروها )) رواە مسلم (٩٧٧) .
واتە : پێشتر من نەھیم لە ئێوە کردبوو سەردانی گۆڕەکان بکەن ، ئێستا لەمەو بەدوا سەردانی گۆڕەکان بکەن .
ئەم خطابە عامە ژن و پیاو دەگرێتەوە ، چونکە عیلەتی سەردان کردنەکە بۆ ئەوەیە تاکو ئاخیرەتیان بەبیر بێتەوە .
(٢) عن عائشة رضي الله عنها أنها قالت للنبي صلى الله عليه وسلم : ( يا رسول الله : كيف أقول لهم - ( يعني أهل القبور ) - قال : قولي السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين وإنا إن شاء الله بكم للاحقون ) رواه مسلم (٩٧٤) .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت عائیشەی فێرە دوعای چوونە گۆڕستان کردووە ، چۆن پیشانی دەدات ئەگەر حەڕام بوایا ، یان باسی حەڕامی چوونە گۆڕستانیشی بۆی دەکرد .
(٣) فەرموودەی ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت تێپەڕی بەلای ئافرەتێک دەگریا لەلای گۆر ، فەرمووی : (( اتق اللە واصبري )) أخرجه البخاري (١٢٨٣) ، ومسلم (٩٢٦) .
لەم فەرموودەیە ئینکاری ھاتنەلای گۆڕی لەو ئافرەتە نەکرد ، بەڵکو تەنھا پێی گوت : تەقوای خوا بکە و ئارام بگرە .
وە ئەو فەرموودەی نەفرەتی نەفرەتی لەو ئافرەتانە کردووە کە سەردانی گۆڕ دەکەن باسی ئافرەتێکە زۆر سەردانی گۆڕ بکات ، چونکە ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت : " زوارات " ، زوارات صیغەی مبالەغەیە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سەردانی ئافرەت بۆ گۆڕستان باش نییە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی زۆربەی شافعی یەکانە ، وە وتەی ھەندێک حەنەفی و مالکی یە ، بەڵگە :
(١) عن أم عطیة قالت : (( نهينا عن اتباع الجنائز ولم يعزم علينا )) .
سەردان کردن لە جنسی شوێن کەوتنی جەنازەیە ، کەواتە ھەردووکیان مەکروھن .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەڵگەیە حەڕامە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ، لە تاوانە گەورەکانە ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
وتەی یەکەم : حەڕامە سەردانی گۆڕستان بکەیت ، بەڵکو لە تاوانە گەورەکانە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە .
وتەی دووەم : باش نییە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ناگات نە پلەی حەڕامی ، ئەم بەناوبانگە لە مەزھەبی ئیمام ئەحمەد و ھاوەڵانی ، لەبەر فەرموودەی أم عطية : " نهينا عن اتباع الجنائز ، ولم يعزم علينا " .
وتەی سێیەم : دروستە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ، بەڵگە :
(١) لەبەر فەرموودەی ئەو ئافرەتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بەلایدا تێپەڕی دەگریا لەلای گۆڕ ، پێی فەرموو : " تەقوای خوا بکە و ئارام بگرە " ئەو ئافرەت پێی گوت : ئایا دەزانی چیم بەسەر ھاتووە ، ئەوە بەسەر من ھاتووە بەسەر تۆ نەھاتووە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕۆیشت ، بەو ئافرەتەیان گوت : ئەمە پێغەمبەری خوا بوو ، ئافرەتەکە ھات دوای لێ بوردنی کرد ، عوزری وەرنەگرت ، فەرمووی : " إنما الصبر عند الصدمة الأولی " .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەو ئافرەتی بینی لە لای گۆڕ نەھی لێ نەکرد بۆ سەردانی گۆڕ کردن ، بەڵکو فەرمانی پێ کرد تەقوای خوا بکات و ئارام بگرێت ...
(٢) عائیشەی فێری دوعای چوونە گۆڕستانی کردووە ، فێرکردنەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوە دروستە سەردانی گۆڕستان بکات .
وتەی چوارەمیشم بینیوە : سەردانی گۆڕ کردن سونەتە بۆ ئافرەت وەک پیاو ، لەبەر وتەی : " کنت نھیتکم عن زیارة القبور ؛ فزوروها ، فإنها تذكركم الآخرة " ، ئەمە عامە ژن و پیاو دەگرێتەوە ، چونکە عائیشە سەردانی گۆڕی برای خۆی کردووە ، عبداللە بن أبی ملیکە پێی فەرموو : ئایا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی لە سەردانی گۆڕ نەکردووە ؟ عائیشە فەرمووی : فەرمانی کردۆتەوە دوای نەھی ، ئەمە بەڵگەیە کە منسوخە .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، بەڵگەکەکانی وتەکانی تر وەڵام دەدرێتەوە ، ھەیە ڕوونە بەلام ڕاست نییە ، لەوانە :
یەکەم : بانگەشەی نەسخ کردن ڕاست نییە ، چونکە نەسخ قبول ناکرێت ئیلا بە دوو مەرج :
(١) ئەگەر جمع نەکرا لەنێوان دوو دەق ، لێرە جمع ئاسانە ، چونکە دەکرێت بڵێت خطاب لێرە : " کنت نھیتکم عن زیادة القبور فزوروها " بۆ پیاوە ، ...
(٢) دەبێت زانستی نە مێژوو ھەبێت ، لێرە مێژوو نازانیت ھەتا بڵێیت منسوخە ، چونلە پێغەمبەر نەیفەرموو : کنت لعنت من زار القبور ، بەڵکو فەرمووی : " کنت نھیتکم " ، نەھی نەفرەت کردن نییە . )) القول المفید ج١ لاپەڕە ٥٥٣ .
بگەڕێوە بۆ مجموعە الفتاوی ابن تیمیە ج٢٤ لاپەڕە ٣٤٣-٣٥٦ .
پوختەی وەڵامی زانایان :
(١) نابێت ئافرەت زۆر سەردانی گۆڕستان بکات و سنور ببەزێنێت ، چونکە بەر نەفرەت دەکەوێت .
(٢) زۆربەی زانایان دەڵێن باش نییە یان حەڕامە ئافرەت سەردانی گۆڕستان بکات ، باشتر وایە ئافرەت خۆی بپارێزێت .
(٣) زۆرینەی ئەوانەی سەردانی گۆڕستان دەکەن و تووشی فیتنە و سەرپێچی دەبن ئافرەتن ، دەبێت ئافرەت تەقوای خوا بکات و پابەند بێت بە دین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net