سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن پێش کات ؟

بەرواری دانان :2019-07-05 کۆدی پرسیار:1282

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژ کردن پێش کات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوقیتی نوێژ دوو سوودی ھەیە :

سوودی یەکەم : مرۆڤ ئەگەر نوێژ بکات پێش کات نوێژی دروست نییە ، واتە نوێژی واجبی لەسەر لانەچووە ، وە ئەمەش دوو حالەتە :

(١) ئەگەر بزانێت کاتی نوێژ نەھاتووە و نوێژ بکات ، ئەوە گاڵتە دەکات و نوێژی پووچە .

(٢) ئەگەر نەزانێت کاتی نوێژ نەھاتووە دوای نوێژ کردن بزانێت ، ئەوە نوێژەکە بۆی بە سونەت حساب دەکرێت و نوێژی واجبی لەسەر لانەچووە .

سوودی دووەم : ئەگەر نوێژ بکات دوای کات ، ئەوە دوو حالەتە :

(١) ئەگەر لەبەر عوزر نوێژی کرد دوای کات ، وەک نووستن و لەبیر کردن ، ئەوە ھیچی لەسەر نییە .

(٢) ئەگەر بێ عوزر نوێژی کرد دوای کات ، زۆربەی زانایان دەڵێن نوێژی دروستە بەڵام تاوانبارە .

وتەی ڕاست تاوانبارە و نوێژی دروست نییە ، لەبەر وتەی : " من عمل عملا لیس علیە أمرنا فھو رد " ، وە خوا گەورە دەفەرمووێت : " ومن یتعد حدود اللە فقد ظلم نفسه " [ الطلاق : ١ ] ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٧-٢٨ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات پێش کات نوێژ بۆی نییە ، بەڵام ئەگەر بە ئەنقەست نوێژ پێش کات بکات ، ئەوە گاڵتە دەکات و تاوانبار دەبێت ، وە ھەندێک جار کردەوەکەی دەگاتە کوفر ، چونکە ئایەتەکانی خوای گەورە بە کەم داناوە و گاڵتەی پێکردووە ، ھەر کەسێک نوێژ بکات دوای کات بە ئەنقەست زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ قەزا دەکاتەو و تاوانبارە ، وتەی ڕاست قەزا ناکاتەوە ، چونکە نوێژی تاخیر کردووە بێ عوزر و سنورەکانی خوای گەورەی بەزاندووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ومن یتعد حدود اللە فأولئك ھم الظالمون " [ البقرة : ٢٢٩ ] ، زالم سەرناکەوێت ، لەبەر وتەی : " إنە لا یفلح الظالمون " [ الأنعام : ٢١ ] ، ئەگەر لێی وەربگیرێت ئەوە سەرکەوتوو دەبێت ، ئەمە بەڵگە لە قورئان .

لە سونەت پێغەمەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من عمل عملا لیس علیە أمرنا فھو رد " .

ئەگەر یەکێک بڵێت : ئەگەر نوێژی کرد پێش کات ، گومانی وابوو کاتی نوێژ ھاتووە ؟

ئێمە دەڵێین : تاوانی لەسەر لادەچێت ، چونکە نەزانە ، بەڵام پابەند دەکرێت بە نوێژ کردنەوە لە کات دا ، چونکە نوێژ لەسەریەتی ، ئەگەر نوێژ تاخیر بکات بە نەزانین ، گومانی بەزۆری بۆ ئەوە دەچێت داخلی کات نەبووە ، یان نووستووە یان لەبیری کردووە ، لەم حالەتە ھیچ تاوانی لەسەر نییە و نوێژی دروستە ، بەڵگە لەسەر ئەمە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها " .

ئایا دروستە نوێژ بکەیت ئەگەر بە گومان بیت بۆ داخل بوونی کات ؟

وەڵام : نەخێر ، چونکە ئەصل وایە کاتی نەھاتووە و داخلی نەبوویت ، ئەگەر وتراوە : ئایا دروستە نوێژ بکەیت ئەگەر گومانت بە زۆری بۆ ئەوە چوو کاتی نوێژ ھاتووە ؟

دەڵێین : بەڵێ ، دروستە نوێژ بکەیت لەسەر ئەوە بەزۆری گومانت بۆ ئەوە بچێت داخلی کات بووی ، بەڵکو ھەموو عیبادەتەکان ئەوە بەسە ئەگەر بەزۆری گومانت بۆی چوو ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٣٠-٣١ .

——————————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام