پرسیار : حیکمەت چییە لە کاتەکانی نوێژ ؟
وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیکمەت لە کاتەکانی نوێژ خوای گەورە ھەموو نوێژی لە یەک کات دا دانەناوە ، ئەمەیان حیکمەت و ڕەحمەتی تێدایە ، لەوانە :
یەکەم : ئەگەر کاتەکان لێک جیاواز بن و پێکەوە نەبن ، ئەوە ئەو کات مرۆڤ بەردەوام لەگەڵ خوایە و غافل نابێت ، چونکە ئەگەر غافل بێت کاتی نوێژی دووەم دێت .
دووەم : حیکمەتێکی تریش بۆ ئەوەی مرۆڤ ماندوو نەبێت ، چونکە ئەگەر فەرمان بە ئێمە ھەستین بە کردنی ١٧ ڕەکاعەت لەسەر یەک ، ئەوە دەبووە بارگرانی و قورس دەبوو ، بەتایبەتی ئەگەر مرۆڤ لاواز بوو یان تووشی مەلەل بوو یان شتی تری وەک ئەمانە .
سێیەم : حیکمەتێکی تر لە تەوزیع کردنی کاتەکان ، بۆ بەھێز بوونی پەیوەندی بەندە لەگەڵ خوا ، چونکە زۆر دووبارە بوونەوە دەبێتە ھۆی بەھێز بوونی پەیوەندی ، ئەگەر ھاوڕێیەکت ھەبێ یان خۆشەویستێک تۆ بەردەوام لەگەڵی دەبیت ، ئەمە پەیوەندی بەھێز دەکات بێگومان ، وە حیکمەتێکی تریشی ھەیە بە دیار دەکەوێت بۆ کەسێک لێی ورد بێتەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٣٢-٣٣ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net