سەردێری پرسیار:خۆشۆردنی لەشگرانی چۆن دەکرێت ؟ ئایا ژن و پیاو وەک یەک وان ؟

بەرواری دانان :2019-07-06 کۆدی پرسیار:1284

پرسیار:

پرسیار : خۆشۆردنی لەشگرانی چۆن دەکرێت ؟ ئایا ژن و پیاو وەک یەک وان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ژن و پیاو وەک یەک وان بۆ شێوەی خۆشۆردن ، وە بەم شێوەیە دەکرێت :

(١) سەرەتا دەبێت نییەتی خۆشۆردنت ھەبێت ، پاشان بسم اللە دەڵێیت پێش خۆشۆردن .

(٢) پاشان ھەردوو دەستەکان دەشۆیت ، پاشان فەرجی خۆت دەشۆیت بە دەستی چەپ .

(٣) پاشان دەست نوێژ دەگریت بە تەواوی ، یان قاچەکان دوای خۆشۆردن دەشۆیت .

(٤) پاشان پەنجەکانت دەخەیتە نێوان مووەکانی سەر ھەتا تەڕ دەبێت ، پاشان سێ مشتی ئاو بەسەر سەردا دەکەیت ، ئافرەت دەتوانێت قژی نەکاتەوە .

(٥) پاشان لاشەی خۆت ئەوەی ماوە ھەمووی دەشۆیت ، باشتر وایە لای ڕاست پیش لای چەپ بشۆیت .

زانایان دەڵێن خۆشۆردن دوو جۆرە :

یەکەم : شێوەی واجب : ئەویش ئەوە ھەموو لاشەت بشۆیت بە ئاو .

دووەم : شێوەی تەواو : ئەویش ئەوەیە خۆت بشۆیت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی شۆردووە ، بەم شێوەیە : ھەردوو دەستەکان دەشۆیت ، پاشان فەرجت دەشۆیت ، پاشان دەست نوێژێکی تەواو ھەڵدەگریت ، پاشان سەرت بە ئاو دەشۆیت سێ جار ، پاشان لاشەی خۆت دەشۆیت ئەوەی ماوە .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شێوەی خۆشۆردن دوو ڕووی ھەیە :

ڕووی یەکەم : شێوەی واجب : ئەویش ئەوە ھەموو لاشەت بشۆیت بە ئاو ، لەوانە ئاو لە دەم و لووت ڕادان ، ئەگەر ئاو بەر ھەموو لاشەی کەوت بە ھەر شێوەیەک ، ئەوە بێ نوێژی گەورەی لەسەر لاچوو و پاک و خاوێنی یەکەی دروستە ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا " المائدة/6 .

دووەم : شێوەی تەواو : ئەویش ئەوەیە خۆت بشۆیت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی شۆردووە ، ئەگەر بیویستبا خۆی بشوات ، ئەوە ھەردوو دەستەکانی دەشۆرد ، پاشان فەرجی دەشۆرد ، پاشان دەست نوێژێکی تەواوی ھەڵدەگرت ، پاشان سەری بە ئاو دەشۆرد سێ جار ، پاشان لاشەی خۆی دەشۆرد ئەوەی ماوە ، ئەمە شێوەی خۆشۆردنی تەواوە . )) "فتاوى أركان الإسلام" (ص248) .

——————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام