سەردێری پرسیار: ئافرەت لە چ تەمەنێکدا دەتوانێ سەفەر بکات بێ مەحرەم ؟ ئایا دروستە من و دایکم سەفەر بکەین پێکەوە ؟

بەرواری دانان: 2019-07-06 کۆدی پرسیار: 1285

پرسیار:

پرسیار : ئافرەت لە چ تەمەنێکدا دەتوانێ سەفەر بکات بێ مەحرەم ؟ ئایا دروستە من و دایکم سەفەر بکەین پێکەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام : زانایان دەڵێن نابێت ئافرەت سەفەر بکات بێ مەحرەم جا چ بچووک بێت یان گەنج بێت یان پیر بێت ، لەھەر تەمەنێک بێت نابێت بێ مەحرەم سەفەر بکات ، نابێت جیاوازی بخەیتە نێوان ئافرەتی گەنج و پیر ، چونکە بەڵگەکان گشتین ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم ) رواه البخاري ومسلم .

لەم فەرموودەیە و فەرموودەکانی تر ھیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ئافرەتی گەنج و پیر .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە ئافرەت سەفەر بکات لەگەڵ ھاوڕێی ئافرەت ئەگەر ئەمین بێت ، بەڵام ئەمە ئیجتھادە و وتەی ڕاست پێچەوانەی ئەم وتەیەیە ، نابێت سەفەر بکات ئیلا لەگەڵ مەحرەم ئەگەر چی ئافرەتی تریشی لەگەڵ بێت ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە قسەدا ڕەوان ترینی خەڵکی بوو ، وە لە ئامۆژگاریدا زیاتری ھەموو خەڵک ئامۆژگاری کردووە ، ئەگەر دروست بوایا دەیفەرموو : " إلا مع ذي محرمٍ، أو مع النساء الأمينات " ، ئەم زیادەی نەوتووە ، فەرمووی ئیلا لەگەڵ مەحرەم ، ... )) فتاوی الدروس .

—————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام