سەردێری پرسیار:حوکمی مانەوە و قسە کردن دوای نوێژی عیشا ؟

بەرواری دانان :2019-07-07 کۆدی پرسیار:1286

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مانەوە و قسە کردن دوای نوێژی عیشا ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مانەوە و قسەکردن دوای نوێژی عیشا باش نییە ئەگەر چی قسە کردنەکە بۆ شتی ڕێگەپێدراو بێت ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي بَرْزَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَالْحَدِيثَ بَعْدَهَا .رواه البخاري (٥٦٨) ، ومسلم ( ٦٤٧) .

واتە : لە ئەبی بەرزە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە پێش نوێژی عیشا بخەوێت ، وە دوای نوێژی عیشا قسە بکات و بمێنێتەوە .

(٢) عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : (( مَا نَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَلَا سَمَرَ بَعْدَهَا )) ، رواه ابن ماجه (٧٠٢) ، وصححه الألباني .

واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ جار پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێش نوێژی عیشا نەنووستووە ، وە دوای نوێژی عیشاش نەماوەتەوە )) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەڕاھەتی قسە کردن دوای نوێژی عیشا ئیلا قسەی خێر نەبێت . )) " شرح صحيح مسلم " (١٤٦/٥) .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانەوە لە شەودا بە لەغو و قسەی بێ مانا و ڕابواردن و ھیجا مەکروھە بێگومان . )) فتح الباری (٣٣٧/٣) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھۆکاری کەڕاھەتی قسەکردن دوای نوێژی عیشا سەردەکێشێت بۆ درەنگ نووستن و مانەوە لە شەودا ، وە ترسی ئەوەی ھەیە بەئاگا نەھێت بۆ شەو نوێژ ، یان زیکر کردن ، یان بە ئاگا نەھێت بۆ نوێژی بەیانی لە کاتی خۆی .

چونکە مانەوە لەشەودا ھۆکارە بۆ تەمبەڵ بوون لەڕۆژدا بۆ مافەکانی دین و گوێڕایەلی و مسلەحەتەکانی دونیا . )) شرح صحیح مسلم (١٤٦/٥) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مانەوە دوای نوێژی عیشا سەردەکێشێت بۆ ئەوە بۆ نوێژی بەیانی بەئاگا نەھێیت ، یان بۆ سەرەتایی کاتی بەیانی ب ئاگا نەھێیت ، یان بۆ شەو نوێژ بەئاگا نەھێیت . )) فتح الباری (٧٣/٢) .

زانایان دەڵێن مانەوە دوای نوێژی عیشا ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بوو دروستە ، بەڵگە :

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لَا سَمَرَ إِلَّا لِأَحَدِ رَجُلَيْنِ : لِمُصَلٍّ ، أَوْ مُسَافِرٍ )) رواه أحمد (٣٩٠٧) ، وصححه الألباني بمجموع طرقه .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەکروھی قسە کردن دوای نوێژی عیشا باسی ئەو قسە کردنەیە مەسلەحەتی تێدا نەبێت .

سەبارەت بە قسە کردنێک مەسلەحەت و خێری تێدا بێت کەڕاھەتی تێدا نییە ، وەک خوێندنەوەی زانست و چیڕۆکی پیاوچاکان و قسە کردن لەگەڵ میوان ، قسە کردنی ژن و پیاوی یەکتر لەگەڵ یەکتر ، وە قسەکردن لەگەڵ ماڵ و مناڵی خۆی ئەگەر پێویستی کرد ، ... )) شرح صحیح مسلم ج٥ لاپەڕە ١٤٦ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە کەڕاھەت بۆ تەنزیھە نەک تحریم ، چونکە قسە کردن دوای نوێژی عیشا دەبێتە ھۆی ئەوەی تاخیر بخەوێت ، وە تاخیر نووستن زۆربەی جار دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی لە کۆتایی شەو ھەڵنەستیت ، یان بەڵکو ھەندێک جار بۆ نوێژی بەیانیش ھەڵناستێت ، ئەمەیان یان لەبەر تیاچوونی مەسلەحەتە ، یان لەبەر چوونی واجبە ...

پاشان نووستن لە سەرەتایی شەو باشترە لە کۆتایی شەو بۆ لاشە بە یەک دەنگی ھەموو دکتۆرەکان ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٤٢-٤٣ .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام