سەردێری پرسیار:فەزل وگرینگی نوێژە چییە ؟

بەرواری دانان :2019-07-08 کۆدی پرسیار:1289

پرسیار:

پرسیار : فەزل وگرینگی نوێژە چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگە بۆ فەزلی ئەم عیبادەتە :

یەکەم : خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر پێغەمبەر بێ واستە ، نەمان زانیووە شتێک لەسەر پێغەمبەر واجب کرابێت بێ واستە ئیلا نوێژەکان نەبێت .

دووەم : خوای گەورە واجبی کردووە لە بەرزترین شوێن مرۆڤ گەیشتۆتە ئەو شوێنە ، پێغەمبەر لە ئاسمانی حەوتەم بووە .

سێیەم : واجب کراوە لەسەر پێغەمبەر لە باشترین شەو ، کە شەوی میعراج بووە ، شەڕەفی شوێن و کات بەدەست ھات .

چوارەم : خوای گەورە پەنجا نوێژی واجب کرد ، ئەمە بەڵگەیە بۆ خۆشەویستی خوای گەورە بۆ نوێژ ، وە حەز دەکات بەندەی بەردەوام لەناو نوێژدا بێت بۆی ، ...

پێنجەم : ھیچ کردەوەیەک لە کردەوەکانی ئیسلام تەرک کردنی کوفر نییە ئیلا نوێژ نەبێت ، ھەروەک عبداللە بن شقیق ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ھاوەڵانی پێغەمبەر تەرک کردنی ھیچ کردەوەیەکیان بە کوفر دانەدەنا ئیلا نوێژ نەبێت " .

شەشەم : واجب کراوە ھەموو ڕۆژێک ، واجبەکان ھەموو ڕۆژێک نییە - بێجگە لە تەوحید کە ئەصلی ڕیسالەیە - لە ساڵ دا جارێکە ، حەج لە تەمەن دا یەک جارە ، زەکات ساڵانەیە ، ئەمە بەڵگەیە بۆ خۆشەویستی خوا بۆ نوێژ و گرینگی پێدانی .

حەوتەم : ھیچ عیبادەتێک نییە مرۆڤ مناجاة لەگەڵ خوا بکات ئیلا نوێژ نەبێت ، نوێژ مناجاة لە نێوان تۆ و خوای گەورە ، دەڵێیت : " الحمدللە رب العالمین " ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " حمدني عبدي ... " ، ئەمە بەڵگەیە بۆ فەزلی نوێژ .

ھەشتەم : نوێژ لاناچێت بە ھەر حاڵێك لە حاڵەکان ئەگەر چی ھەندێک مەرجیشی تێدا نەبێت ، گریمان کەسێک ناتوانێت دەست نوێژ بگرێت ، وە ناتوانێت خۆی پاک بکاتەوە لە پیسایی ، وە ناتوانێت ڕووی لە قیبلە بکات ، وە کاتی نوێژ ھات ، ئەوە لەسەری واجبە نوێژ بکات لە ھەر حالەتێک بێت ، ئەو وتەی دەڵێت لەسەری لاناچێت بە ھەر حاڵێک لە حاڵەکان ئەمە وتەی ڕاستە ، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ ئەوە چووە مرۆڤ ئەگەر نەتوانێت بە ئیشارەت نوێژ بکات لەسەری لادەچێت ، بەڵام واتەی ڕاست پێچەوانەی وتەی ابن تیمییە ، ...

نۆیەم : نوێژ دەبێت خەڵک کۆ ببێتەوە و لە مزگەوت بەکۆمەڵ ئەنجامی بدات " واتە : نوێژ کردن لە مزگەوت بە کۆمەڵ واجبە " ، بەڵام حەج کۆبوونەوەی تێدایە و جیابوونەوەشی تێدایە ، کەواتە کۆبوونەوەی شوێن و کاتی تێدایە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٦-٨ .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام