پرسیار : ئەو شوێنانەی چەند مانگێک شەوە یان ڕۆژە چۆن نوێژ دەکەن ؟
وەڵام : سەبارەت بە شوێنێک چەند مانگێک شەوە یان ڕۆژە ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان چۆن کات بۆ خۆیان دیار دەکەن بۆ نوێژ کرد ، وتەی ڕاست لەسەر تەوقیتی نزکترین ئەو ولاتە دەڕۆن کە شەو ڕۆژیان ھەیە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
وتەی یەکەم : لەسەر تەوقیتی ئەو شوێنە دەچن لە نزیکترین شوێنە لایان ، ئەمە وتەیەکێ نزیکە لە ڕووی فەلەکی یەوە .
وتەی دووەم : لەسەر مام ناوەندی دەڕۆن ، واتە : دوازدە کاتژمێر بە شەو دادەنێن ، وە دوازدە کاتژمێری تریش بە ڕۆژ دادەنێن لەسەر ئەمە دەڕۆن ، بەڵگەیەیان دەڵێن : کاتێک شارەکە لەسەری لاچوو دەبێتە بگەڕێتەوە بۆ مام ناوەندی .
وتەی سێیەم : دەبێت لەسەر تەوقیتی مەککە بڕوات ، چونکە دایکی ھەموو شارەکانە ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " وکذالك أوحينا إليك قرءانا عربيا لتنذر أم القرى ومن حولها " [ الشورى : ٧ ] ، لەسەر ئەمە دەبێت ئەمانە لەسەر تەوقیتی مەککە بڕۆن و پەیوەندیان بە مەککەوە ھەبێت ، وە جەدوەلیان پێ دەدرێت بە گوێرەی تەوقیتی مەککە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٣٣-٣٤ .
عبدالله بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھەیئەی گەورەی زانایان دەڵێن : ھەر کەسێک لە ولاتێک بێت خۆر لەو ولاتە ئاوا نەبێت لە ھاوین دا ، وە خۆر لەو ولاتە ھەڵناھێت لە زستان دا ، یان ولاتێکە ڕۆژەکەی بەردەوام دەبێت ھەتا شەش مانگ ، یان شەوەکەی بەردەوام دەبێت ھەتا شەش مانگ ، واجبە لەسەریان نوێژەکانیان بکەن لە ھەر ٢٣ کاتژمێرێک دا ، وە کاتەکانیش تقدیر بکەن ، کاتەکانی نوێژ دیار بکەن لەسەر نزیکترین ولات لێیان ، نوێژەکان لێک جیا بکەنوە ھەر نوێژ لە کاتی خۆی بکەن ، لەبەر ئەوە فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە ھاوەڵانی گوتووە سەبارەت بە مەسیحی دەجال ، ھاوەڵان وتیان : چەند لەسەر زەوی دەمێنێتەوە ؟ فەرمووی : " چل ڕۆژ ، ڕۆژێکیان وەک ساڵێك وایە ، وە ڕۆژێکی تر وەک مانگێک وایە ، وە ڕۆژێکی تر وەک ھەفتەیەک وایە ، وە ڕۆژەکانی تر وەکان ڕۆژەکانی ئێوە وان " ، وتیان : ئەی نێردراوی ئەو ڕۆژەی وەک ساڵێک وایە بەس نوێژی یەک ڕۆژی تێدا بکەین ؟ فەرمووی : " نەخێر ، کاتەکەی تقدیر بکەن " . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٣٦٨ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net