پرسیار : کاتی نوێژی عیشا کەی دەست پێ دەکات ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کاتی نوێژی عیشا بە نەمانی شەفەق دەست پێ دەکات ، بەڵکو ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە کاتی نوێژی عیشا بە ئاوابوونی شەفەق دەست پێ دەکات ئیلا وتەیەکی شاز نەبێت . )) الأوسط ج٢ لاپەڕە ٢٦٢ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کاتی نوێژی عیشا بە نەمانی شەفەق دەست پێ دەکات . )) النووی ج٣ لاپەڕە ٣٨ .
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کاتی نوێژی عیشا بۆ نوێژ کردن بە نەمانی شەفەقە . )) التمھید ج٨ لاپەڕە ٩١ .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەرەتایی دەست پێکردنی کاتی عیشا بە نەمانی شەفەقە . )) نیل الأوطار ج٢ لاپەڕە ١٦ .
———————————————————————————————————
Www.ferdaws.net