سەردێری پرسیار:کۆتایی کاتی نوێژی عیشا ھەتا چ کاتێکە ؟

بەرواری دانان :2019-07-09 کۆدی پرسیار:1292

پرسیار:

پرسیار : کۆتایی کاتی نوێژی عیشا ھەتا چ کاتێکە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کۆتایی کاتی نوێژی عیشا ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کاتی نوێژی عیشا ھەتا نیوەی شەو کاتی اختیاری یە ، وە کاتی زەرووری ھەتا ھەڵاتنی فەجرە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، وە وتەی کۆنی ئیمام شافعی یە ، وە وتەی ابن قدامە و ابن تیمییە و شەوکانی و ابن باز و زانایانی اللجنە الدائمەیە ، بەڵگە :

(١) عن أبي قَتادةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: خطَبَنا رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فقال : (( إنَّكم تَسيرُونَ عَشيَّتَكم ولَيلتَكم... )) وذكر الحديث، وفيه : (( أمَا إنَّه ليس في النومِ تفريطٌ، إنَّما التفريطُ على مَن لم يُصلِّ الصَّلاةَ حتى يَجيءَ وقتُ الصَّلاةِ الأخرى ... )) رواە مسلم (٦٨١) .

(٢) عن عبدِ اللهِ بنِ عَمرِو رَضِيَ اللهُ عَنْهما ، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( وقتُ العِشاءِ إلى نِصفِ اللَّيلِ الأَوسطِ )) رواە مسلم (٦١٢) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە نوێژی عیشا دوا بخەیت بۆ سێیەکی شەو ، ئەگەر تاخیر بکەیت بۆ نیوەی شەو دروستە ، دوای نیوەی شەو کاتی زەرووری یە ، ... )) المغنی ج١ لاپەڕە ٢٧٩ .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە کاتی پێ گەیشتن و زەرووری درێژ دەبێتەوە ھەتا ھەڵاتنی فەجری دووەم ، واتە فەجری صادق . )) شرح عمدة الفقه لاپەڕە ١٧٨-١٨٠ .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( کاتی عیشا بە ئاوابوونی سۆراتی دەست پێ دەکات ھەتا نیوەی شەو ، ئەمە کاتی اختیاری یە ، وە کاتی زەرووری لە نیوەی شەو دەست پێ دەکات ھەتا ھەڵاتنی فەجر . )) فتاوى اللجنة الدائمة (١١٣/٦)

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سۆراتی ئاوابوو لە ڕۆژئاواوە کاتی مغرب کۆتایی ھات ، وە داخلی کاتی نوێژی عیشا بوو ھەتا نیوەی شەو ، دوای نیوەی شەو کاتی زەرووری عیشایە ، نابێت نوێژ تاخیر بکەیت ھەتا دوای نیوەی شەو .

بەڵام ماوەی نێوان نەمانی سۆراتی ھەتا نیوەی شەو ھەمووی کاتی اختیاری یە بۆ نوێژی عیشا ، ئەگەر نوێژ بکات دوای نیوەی شەو ، نوێژی کردووە لە کات دا بەڵام تاوانبارە ، چونکە تاخیری کردووە بۆ کاتی زەرووری . )) فتاوی ابن باز ج١٠ لاپەڕە ٣٨٤ .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کاتی نوێژی عیشا ھەتا نیوەی شەوە ، کە ئەمە ابن حزم و شافعی و ابن عثیمین و ئەلبانی یە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أَقِمِ الصَّلاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا )) [الإسراء : ٧٨ ] .

غسق اللیل : واتە نیوەی شەو .

(٢) عن عبدِ اللهِ بنِ عَمرِو رَضِيَ اللهُ عَنْهما ، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( وقتُ العِشاءِ إلى نِصفِ اللَّيلِ الأَوسطِ )) رواە مسلم (٦١٢) .

جیاوازی نێوان کاتی اختیاری و زەرووری :

کاتی اختیاری : ئەو کاتەیە دروستە مرۆڤ نوێژی تێدا تاخیر بکات بێ کەڕاھەت .

کاتی زەرووری : ئەو کاتەیە نابێت نوێژی تێدا تاخیر بکەیت ئیلا بۆ کەسێک خاوەنی عوزر بێت ، وەک : کافر ئەگەر موسلمان بێت ، یان حائض پاک ببێتەوە ، یان شێت چاک ببێتەوە ، یان مناڵ باڵغ ببێت ،

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ئەوانەی دەڵێن : کۆتا کاتی عیشا ھەتا سێیەکی شەوە یان نیوە ، مەبەست پێی کاتی اختیاری یە .

دەڵێن کاتی زەرووری دەمێنێتەوە ھەتا ھەڵاتنی فەجر ، ئەگەر نووستوو بەخەبەر بێت ، یان لەھۆش خۆ چوو بەئاگا بێت ، یان حائض پاک ببێتەوە ، یان مناڵ باڵغ ببێت ، یان کافر موسلمان ببێت دوای نیوەی شەو ، ئەوە واجبە لەسەری نوێژی عیشا بکات . )) فتح الباری ج٣ لاپەڕە ٢٠٨ .

——————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام