پرسیار : حوکمی ڕوو لە قیبلە کردن کاتی خوێندنەوەی قورئان ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ڕوو لە قیبلە کردن کاتی قورئان خوێندەوە واجب نییە بەڵکو سونەتە .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت : (( زانایان دەڵێن ڕووی قیبلە باشترین ڕووە ، لەبەر ئەوە سونەتە لەسەری بەردەوام بی لە کاتی دانیشتن ، لەبەر وتەی : " إن سيد المجالس ما استقبل القبلة " )) الموسوعة الفقهية (٧٦/٤) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕوو لە قیبلە کردن کاتی قورئان خوێندنەوە واجب نییە ، دەخوێنیتەوە ڕووت لە ھەر کوێ بێت ، قیبلە باشترە و ئەگەر ڕووت لە قیبلە بێت باشترە ، ھیچی لەسەر نییە ئەگەر قورئان بخوێنێتەوە ڕووی لە بێجگە لە قیبلە بێت . )) نور علی الدرب
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت پرسیار لێیکراوە : ئایا واجبە کاتی قورئان خوێندنەوە ڕووت لە قیبلە بێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( دەبێت ڕووت لە قیبلە بێت ، چونکە قورئان خوێندنەوە عیبادەتە ، بۆ عیبادەت سونەتە ڕووت لە قیبلە بێت ، ئەگەر ئەمەت بۆ گونجا ئەوە لە تەواوکەرەکانە ، ئەگەر ڕووت لە قیبلە نەبێت ھیچی تێدا نییە . )) "المنتقى من فتاوى الفوزان" (٣٥/٢) .
————————————————————————————
Www.ferdaws.net