پرسیار : ئافرەت تا چەند دەتوانێ لاشەی بەدیار بخات لای مەحرەمەکان ؟
وەڵام : عەورەتی ئافرەت بەرامبەر مەحرەمەکان وەک باوک و برا و کوڕی برا ھەموو لاشەیەتی ئیلا ڕوخسار و قژ و دەست و قاچ و بازوو نەبێت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ )) [ النور : 31 ] .
خاوەنی کشاف القناع دەفەرمووێت : (( ھەروەھا بۆ پیاو ھەیە سەیری ڕوخسار و مل و دەست و قاچ و سەر و ساقی مەحرەم بکات ، قاضی دەفەرمووێت : دروستە ئەوەی بەدیار دەکەوێت وەک سەر و ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک . )) کشاف القناع (٥/١١)
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان تەفسیلی تێدایە ، جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەھلی عیلم ھەندێک دەڵێن : ئەوەی حەڕام بێت دیار بێت بۆ مەحرەمەکان سەرووی ناوک و ژێرەوەی ئەژنۆیە ، بەڵام ئەم وتەیە جێگای تێڕوانینە ، ئەوەی نزیک بێت خواش زاناترە ئەوەیە کە عادەت ڕێگای داوە وەک بەدیار خستنی سەر و مل و گوارەی گوێ ، وەک ھەردوو بازوو و دەست و قاچ و لێواری ساق ، شتێک عادەت ڕێگەی داوە بۆ بەدیارخستنی لەنێوان مەحرەمەکان لە مالەوە ، ئەمە نزیکترە ، باشتر وایە بێجگە لەمانە دابپۆشرێت ئیلا کاتی پێویست ، کاتی پێویست وەک شیر بەمناڵ دان ، دەرھێنانی مەمک کاتی شیر بەمناڵ دان نەم زانیووە ھیچی تێدا بێت لە لای مەحرەمی خۆی وەک : برا و مام و مەحرەمی تری وەک ئەمانە .
بەھەر حاڵ داپۆشینی لاشە وەک دڵنیایی وەرگرتن باشترە لەلای مەحرەمەکان ، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە دین کەم بووە لای ھەندێک خەڵک و خراپەکار زۆر بووینە و زۆر پیاو ئاسانکاری دەکەن ، دڵنیایی وەرگرتن لەلای وەلی یەکانی خۆی باشە بەتایبەتی ئەگەر نەزان و خراپەکار بێت ، دەبێت دڵنیایی وەربگیرێت بە بەردەوامی ئیلا ئەوە نەبێت کە عادەت ڕێگەیداوە بە بەدیارخستنی لە ڕوخسار و دەست و قاچ ، یان بەدیار کەوتنی ھەندێک قژ کاتی پێویستی ھیچی تێدا نییە ، چەند کرا خۆی بپارێزێت باشترە ، بێجگە لە ڕوخسار و ھەردوو دەست و ھەردوو قاچ لەلای مەحرەمەکان ، ... )) نور علی الدرب .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net