سەردێری پرسیار: کەسێک نوێژ دەکات جامانە لەسەر نێو چاوانییەتی ، ئایا نوێژی دروستە ؟

بەرواری دانان :2019-07-11 کۆدی پرسیار:1296

پرسیار:

پرسیار : کەسێک نوێژ دەکات جامانە لەسەر نێو چاوانییەتی ، ئایا نوێژی دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە سوجدە ببەیت لەسەر زەوی بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت ئیلا ئەگەر عوزرێکی ھەبێت .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سوجدە بردن لەسەر زەوی بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ئیمام شافعی بۆ ئەوە چووە واجبە سوجدە ببات لەسەر نێو چاوان بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت لەنێوان نێو چاوان و زەوی .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە سوجدە ببات لەسەر نێو چاوان بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت لەنێوان نێو چاوان و زەوی .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی زانایان سەبارەت بە سوجدە بردن لەسەر جامانە و لێواری جل و بەرگ و دەست و شتی تر کە متصلە بە مرۆڤەوە ، باسمان کرد مەزھەبی ئێمە ئەوە بوو سوجدە دروست نییە لەسەر ئەمانە ببردرێت ، وە ئەمە وتەی داود و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد .

مالک و ئەبو حەنیفە و ئەوزاعی و إسحاق و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد بۆ ئەوە چوون دروستە ، خاوەنی تھذیب دەفەرمووێت : ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەڵگەیان :

(١) عن أنس رضي الله عنه قال : " كنا نصلي مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في شدة الحر ، فإذا لم يستطع أحدنا أن يمكن جبهته من الأرض يبسط ثوبه فيسجد عليه " رواه البخاري ومسلم

(٢) عن ابن عباس رضي الله عنهما قال : " لقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم في يوم مطير وهو يتقي الطين إذا سجد بكساء عليه يجعله دون يديه " رواه ابن حنبل في مسنده .

(٣) عن الحسن قال : " كان أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم يسجدون وأيديهم في ثيابهم ويسجد الرجل على عمامته " رواه البيهقي " .

ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە سوجدە ببەیت لەسەر نێو چاوان بگات بە زەوی بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت . )) "المجموع" (٣ / ٣٩٧-٤٠٠) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجب نییە نوێژکەر ئەندامەکانی ڕاستەوخۆ بگات بە زەوی کاتی سوجدە بردن ، قاضی دەفەرمووێت : ئەگەر سوجدە ببات لەسەر جامانە یان لێواری جل و بەرگ ، ئەوە نوێژی دروستە ، ئەمە مەزھەبی مالک و ئەبو حەنیفەیە .

ئەوانەی ڕوخسەتیان داوە بۆ سوجدە بردن لەسەر جل و بەرگ کاتی گەرما و سەرما ئەمانەن : عطاء و طاوس والنخعي والشعبي والأوزاعي ومالك وإسحاق وأصحاب الرأي . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٣٠٥ .

پرسیار کر لە ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەگەر نوێژکەر سوجدە ببات جامانەی پارێزەر بێت لەنێوان نێو چاوان و زەوی حوکمی نوێژەکەی چییە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نوێژەکەی دروستە ، بەڵام نابێت جامانە دابنێت لەنێوان نێو چاوان و زەوی ئیلا کاتی پێویستی ، نموونە : زەوی زۆر ڕەق بێت ، یان زەوی بەردی لەسەر بێت و مرۆڤ ئازار بدات ، یان دڕک لەسەر زەوی بێت ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە جامانە لەسەر نێو چاوان دابنێت یان جل و بەرگ بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت ، لەبەرفەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالک خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : " كنا نصلي مع النبي صلى الله عليه وسلم في شدة الحر فإذا لم يستطع أحدنا أن يمكن جبهته من الأرض بسط ثوبه فسجد عليه " .

ئەمە بەڵگەیە باشتر وایە نێو چاوان بگات بە زەوی ، وە ھیچی تێدا نییە خۆی بپارێزێت لە زەوی بە شتێک متصل بێت بە خۆیەوە ، وەک : جل و بەرگ یان جامانە ئەگەر پێویستی پێ بوو لەبەر گەرما یان سەرما یان لەبەر تووندی و ڕەقی زەوی ، ئیلا ئەوە نەبێت دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت لووتی لەسەر زەوی دابنێت لەم حالەتە ، لەبەر فەرموودەی ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " أمرت أن أسجد على سبعة أعظم : على الجبهة وأشار بيده إلى أنفه ، والكفين ، والركبتين ، وأطراف القدمين " . )) "فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (13/ سؤال رقم 519) .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە سوجدە ببەیت لەسەر زەوی بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت ئیلا ئەگەر عوزرێکی ھەبێت .

(٢) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە سوجدە ببات بێ ئەوەی بەربەست ھەبێت لەنێوان نێو چاوان و زەوی .

(٣) ھەر کەسێک نوێژ بکات جامانە لەسەر نێوچاوانی بێت ، ئەوە نوێژی دروستە لەسەر وتەی زۆربەی زانایانە .

————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام