پرسیار : حوکمی نوێژ کردن بە نەعلەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە نوێژ بە نەعلەوە بکەیت ، بەڵگەیە :
(١) ما رواە أبو سلمة سعيد بن يزيد الأزدي قال : سألت أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ رضي الله عنه : أَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي فِي نَعْلَيْهِ ؟ قَالَ : نَعَمْ . رواە البخاري (٣٨٦) ، ومسلم (٥٥٥) .
واتە : پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالک کرد : ئایا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی بە نەعلەوە کردووە ؟ فەرمووی : بەڵێ .
(٢) قال النبي صلى الله عليه وسلم : (( خَالِفُوا الْيَهُود فَإِنَّهُمْ لا يُصَلُّونَ فِي نِعَالهمْ وَلا خِفَافهمْ )) أبو داود (٦٥٢) ، وصححه الألباني في صحيح أبي داود (٦٠٧) .
واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( پێچەوانەی جوولەکان بکەن ، چونکە ئەوان نوێژ ناکەن بە نەعەلەکانیانەوە و خوفەکانیانەوە )) .
(٣) عن یزید بن عبداللە بن الشخیر ، عن أبیە قال : رأیت رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یصلي في نعليه . أخرجه عبدالرزاق (٣٨٤/١) ورجاله رجال الصحيح .
واتە : پێغەمبەرم بینیوە درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە بە نەعلەوە .
جیاوازی ھەی لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی نوێژ کردن بە نەعلەوە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بە نەعلەوە لە بابی ڕوخسەتە نەک سونەت بێت ، کە ئەمە وتەی ابن دقیق العیدە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بە نەعلەوە سونەتە ، کە ئەمە وتەی حەنابلەیە ، چونکە :
(١) کردەوەی پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە ، فەرمووی : پێچەوانەی جوولەکە بکەن ، چونکە ئەوان نوێژ ناکەن بە نەعل و خوفەوە .
(٣) کردەوەی ھاوەڵانیش بووە خوا لێیان ڕازی بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەصلی ئەم بابەتە نوێژ کردن بە نەعلەوە سونەتە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی بە نەعلەوە کردووە ، وە ھاوەڵانیش نوێژیان بە نەعلەوە کردووە ، بەڵکو فەرمانی کردووە بە نوێژ کردن بە نەعلەوە ، نوێژ بە نەعلەوە دەکەیت یان لە لای چەپی خۆت دادەنێیت یان لەنێوان ھەردوو قاچەکان .
لەسەر ئەمە دەڵێین نوێژ کردن بە نەعلەوە سونەتە ، بەڵام دەبێت ئێمە ئەوەش بزانین کردنی سونەت ئەگەر مەفسەدەتی ھەبێت تەرک کردنی باشترە ، ئەوەی زانراو بێت ئەگەر لەم سەردەمە بە خەڵک بڵێین : نوێژ بکەن بە نەعلەکانتانەوە ئەوە مەفسەدەتی تێدا کە مافور تۆز و خۆڵ دەیگرێت ، وە پاک کردنەوەی مافور شتێکی ئاسان نییە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٣٤٦ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە نوێژ بە نەعلەوە بکەیت ، ئەگەر ھەردوو نەعلەکان پاک بن ، وە نوێژ کردن بە ھەردوو نەعلەوە سونەتە . )) توضیح الأحکام ج٢ لاپەڕە ٢٥ .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net