سەردێری پرسیار: ئایا مووی مرۆڤ پاکە ؟

بەرواری دانان: 2019-07-12 کۆدی پرسیار: 1298

پرسیار:

پرسیار : ئایا مووی مرۆڤ پاکە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : مووی مرۆڤ پاکە جا چ لە لاشەی جیا ببێتەوە لە حالەتی ژیان یان دوای مردن ، وە ئەو مووەی لەمرۆڤ جیا بۆتەوە چ بە بڕین بێت یان دەرھێنان ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، مالک و شافعی و ئەحمەد .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مووی مرۆڤ پاکە ، جا چ بە مرۆڤەوە بێت یان جیا بووبێتەوە لە مرۆڤ ، وە لە حالەتی ژیان یان دوای مردن . )) المغنی ج١ لاپەڕە ١٠٧ .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( مووی مرۆڤ پاکە جا چ مردوو بێت یان زیندوو ، وە مووەکە چ بە مرۆڤەوە بێت یان لێی جیا بووبێتەوە ، بەڵگە :

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت قژی خۆی داوە بە باوکی تەلحە ، ئەویش دابەشی کردووە بەسەر خەڵک دا .

وە ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت مووی مرۆڤ کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت و بەکاربھێنی ، چونکە مرۆڤ ڕێزی لێ نراوە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " ولقد کرمنا بني ادم " . )) الموسوعة الفقهية (١٠٢/٢٦) .

————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام