پرسیار : سەردانی گۆڕستان کردنی شەرعی چۆنە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سەردانی گۆڕستان کردن سێ جۆرە :
یەکەم : سەردان کردنی شەرعی : ئەویش سەردان کردنە بۆ ئەوەی دوعا بۆ مردووەکان بکەیت و ئاخیرەتت بیر بێتەوە .
دووەم : سەردان کردنی بیدعی : ئەویش ئەوەیە سەردانی گۆڕ دەکەیت لەبەر گۆڕەکە و عیبادەت کردن لای گۆڕەکە ، جا چ قورئان خوێندنەوە بێت یان نوێژ یان ئاژەڵ سەربڕین یان عیبادەتی تر .
سێیەم : سەردان کردنی شیرکی : ئەویش ئەوەیە سەردانی گۆڕ دەکات بۆ ئەوەی داوای لێ بکات ، یان ئاژەڵی بۆ سەر ببڕێت ، یان نەزری بۆ بکات ، یان ھەر عیبادەتێکی تر ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە و لە دین دەردەچێت پەنا بەخوا .
—————————————————————————————————————
Www.ferdaws.net