سەردێری پرسیار:ئایا دروستە دەست لە سەگ بدەیت ؟ ئایا پیسە و دەبێت دەستت بشۆیت ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:130

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە دەست لە سەگ بدەیت ؟ ئایا پیسە و دەبێت دەستت بشۆیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان ئایا سەگ پیسە یان تەنھا لیکاوی پیسە .

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت پیسی و خاوێنی سەگ :

شافعی و حنابلە دەلێن سەگ ھەمووی پیسە " لیکاو و لاشەی پیسە " .

حنفییەکان بۆ ئەوە چوون کە سەگ ھەمووی پیس نییە ، ئەوەی پیس بێت لیکاوەکەیەتی و وە تەڕاتی لاشەی .

مالکییەکان بۆ ئەوە چوون سەگ ھەمووی خاوێنە ، چونکە ئەسل وایە ھەموو شتێک خاوێنە ئیلا بەلگە ھاتبێت .... )) " الموسوعة الفقهية “(40/79)

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی ئەھلی عیلم و ھاوەلان و تابعین و ئەوانەی دوای ئەوان دەلێن قاپ دەشوردرێت لە لیکاوی سەگ حەوت جار . )) "التمهيد"(18/269).

کەواتە پیسی خاوێنی سەگ ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / لیکاوی سەگ زۆربەی زانایان دەلێن پیسە و دەبێت حەوت جار بشورێت ئەگەر بەر دەست یان لاشە یان جل و بەگ بکەوێت ، وە یەکێک لە جارەکان بە خۆل ئیلا بۆ جل و بەرگ یان شتی تری وەک جل و بەرگ صابون بەکاردەھێنی بۆ ئەوەی جل و بەرگ تیا نەچێت . حالەتی دووەم / لاشەی سەگ ئەگەر وشک بوو وتەی ڕاست ئەوەیە کە خاوێنە ، کە ئەمە وتەی ئەبو حنیفە و ابن تیمییە ، چونکە ئەسل وایە ھەموو شتێک خاوێنە ئیلا بەلگە ھاتبێت ، ھیچ بەلگە نەھاتووە بۆ پیسی لاشەی .

حالەتی سێیەم / لاشەی سەگ ئەگەر تەڕ بوو زۆربەی زانایان دەلێن پیسە ، ئەگەر دەستت بەرکەوت یان لاشەت بەرکەوت دەست نوێژ ناشکێت بەلکو تەنھا دەبێت دەستت یان لاشە یان جل و بەرگ بشۆیت .

حالەتی چوارەم / میز و پیسای و عەرەق و خوێنی سەگ پیسە ، وە بۆ شووشتنی زۆربەی زانایان دەلێن دەبێت حەوت جار بشۆی وەک لیکاو .

سەبارەت بە دەست لە سەگ دان دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم / ئەگەر دەست لە سەگ دان پێویست بکات گومانی تێدا نییە کە دروستە جا چ دەست لێی بدەیت سەگ تەڕ بێت یان وشک .

حالەتی دووەم / دەست لە سەگ دان ئەگەر پێویست نەکات :

(١) ئەگەر سەگ وشک بێت دەست لە لاشەی بدەیت دەلێن دروستە چونکە خاوێنە و ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ حەڕامی دەست لێدانی .

(٢) ئەگەر تەڕ بێت چونکە پیسە یان دەمی لەبەر لیکاوی کە پیسە باشتر وایە دەستی لێ نەدەیت لەبەر پیسی یان لەبەر ترسی نقل بوونی میکرۆبی بۆ مرۆڤ .

زانایان دەلێن ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ حەڕامی دەست لە سەگ دان ، کەواتە دروستە دەست لە سەگ بدەیت ھەندێک زانا دەلێن نەمان زانیووە کەس دەست لێدانی سەگی بە حەڕام دانابێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام