پرسیار : ئایا دروستە خالەتی دایکی خۆم مارە بکەم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خالەتی دایک مەحرەمە و نابێت پیاو مارەی بکات ، بەڵگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاتُكُمْ )) [ النساء : ٢٣ ] .
زانایان دەڵێن خالەت لێرە گشتی خالەتی باوک و دایک و باپیر و داپیر دەگرێتەوە ، وە پوریش " واتە : مەتیش " دەگرێتەوە بەھەمان شێوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " ئەگەر چەند بەرەو سەرەوە بێت " ، خالەتی باوک و مەتی " واتە : پوری " ، خالەتی دایک و مەتی " واتە : پوری " ، خالەتی باپیر و مەتی " واتە : پوری " ، خالەتی داپیر و مەتی " واتە : پوری " ، إلى ما لا نهاية له )) الشرح الممتع (١٨٤/٥) .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net