پرسیار : حوکمی نوێژ نەکردن لەسەر شەھیدی بێجگە لە جەنگ ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگ ئەو شەھیدانەی نەمردوون بەھۆی جەنگی کافرەکان و بە ھۆکاری تر مردوون ، ئەوە ئەوانە دەشۆردرێن و نوێژیش لەسەریان دەکرێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە شەھیدێک مردووە بێ کوشتن ، وەک : ئەو کەسەی بەھۆی ژانی زک دەمرێت ، و طاعون ، و نقووم دەبێت لەناو ئاو ، و دیواری بەسەریدا دەڕوخێت ، و ئەو ئافرەتەی بەھۆی مناڵ بوونەوە دەمرێت ، ئەوانە دەشۆردرێن و نوێژیش لەسەریان دەکرێت ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت ، ئیلا ئەوە نەبێت لە حەسەن دەڵێت : نوێژی لەسەر نفساء ناکرێت ، چونکە شەھیدە . )) المغنی ج٢ لاپەڕە ٣٩٩ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو شەھیدانەی نەمردوون بەھۆی جەنگی کافرەکان ، وەک : ئەو کەسەی بەھۆی ژانی زک دەمرێت ، و طاعون ، و نقووم دەبێت لەناو ئاو ، و دیوار بەسەریدا دەڕوخێت ، و غەریب ، و ئەو ئافرەتەی بەھۆی مناڵ بوونەوە دەمرێت ، یان کەسێک کوژراوە موسلمانێک کوشتوویەتی یان ذمي ، یان کوژراوە لە بێجگە لە حالەتی جەنگ ، ئەمانە دەشۆردرێن و نوێژیش لەسەریان دەکرێت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢٦٤ .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی تر کە ناوی شەھید بۆیان بەکاردێت ، وەک : ئەو کەسەی بەھۆی ژانی زک دەمرێت ، و طاعون ، و ئەو ئافرەتەی بەھۆی مناڵ بوونەوە دەمرێت ، ئەوانی تری وەک ئەمانە دەشۆردرێن بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) نیل الأوطار ج٤ لاپەڕە ٣٧ .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net