سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژی جەنازە کردن دوای نوێژی بەیانی و عصر ؟

بەرواری دانان :2019-07-14 کۆدی پرسیار:1303

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژی جەنازە کردن دوای نوێژی بەیانی و عصر ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە نوێژی جەنازە بکەیت دوای نوێژی بەیانی و عصر .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماعی خەڵک ھەیە لەسەر نوێژ کردن لەسەر جەنازە دوای نوێژی بەیانی و عصر . )) الأم ج١ لاپەڕە ١٧٤ .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماعی موسلمانان ھەیە لەسەر نوێژ کردن لەسەر جەنازە دوای عصر و دوای بەیانی . )) الأوسط ج٣ لاپەڕە ٩٦ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو موسلمانان یەک دەنگن لەسەر دروستی نوێژ کردن لەسەر جەنازە دوای بەیانی و عصر ، ... )) المجموع ج٤ لاپەڕە ١٧٢ .

ابنُ قدامةَ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر جەنازە دوای بەیانی ھەتا خۆر ھەڵاتن ، وە دوای عصر ھەتا خۆر لادەدات بۆ ئاوابوون جیاوازی تێیدا نییە . )) المغنی ج٢ لاپەڕە ٨٢ .

——————————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام