پرسیار : حوکمی نوێژ کردن لەسەر کافر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن حەڕامە نوێژ لەسەر کافر بکەیت ، بەڵگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبرِهِ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ )) [ التوبة : 84 ] .
زانایان ئیجماع نقل دەکەن حەڕامە نوێژ لەسەر کافر بکەیت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی نوێژ کرن لەسەر کافر . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢٥٨ .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net