پرسیار : حوکمی بانگ دان پێش کات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن داخل بوونی کات مەرجە بۆ دروستی بانگ ، نابێت پێش کات بانگ بدرێت ، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن ئیلا بانگی بەیانی نەبێت جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، چونکە مەبەست لە بانگ دان ئاگادار کردنەوەی خەڵکە کە کاتی نوێژ ھاتووە .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی زانایان سەبارەت بە بانگی بەیانی و بانگەکانی تر ، سەبارەت بە بانگەکانی تر دروست نییە پێش کات بانگ بدەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ابن جریر ئیجماعی نقل کردووە و بێجگە لە ابن جریریش . )) المجموع ج٣ لاپەڕە ٣٩ .
ھەیتەمی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموویت : (( دروست نییە بانگ پێش کات بدەێت و دروست نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) تحفة المحتاج (٤٧٥/١) .
ابن رشد دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە بانگ ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت بانگ بدرێت بۆ نوێژ پێش کات بێجگە لە بانگی بەیانی ، چونکە بانگی بەیانی جیاوازی ھەیە . )) بداية المجتهد (١٠٧/١) .
———————————————————————————————————
Www.ferdaws.net