سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژی جەنازە ؟

بەرواری دانان :2019-07-18 کۆدی پرسیار:1309

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژی جەنازە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن نوێژ کردن لەسەر جەنازە فرض الکفایەیە ، بەڵگە قورئان و سونەت و ئیجماع ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبرِهِ )) [ التوبة : ٨٤ ] .

نەھی کردن لەوەی کە نابێت نوێژ لەسەر دووڕوو بکەیت بەڵگەیە نوێژ لەسەر موسلمان دەکرێت و دەبێت نوێژی لەسەر بکرێت .

(٢) عن سَلمةَ بنِ الأَكوعِ رَضِيَ اللَّهُ عنه : (( أنَّ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم أُتِيَ بجِنازةٍ ليُصلِّيَ عليها، فقال: هل عليه مِن دَينٍ؟ قالوا: لا، فصلَّى عليه، ثم أُتِيَ بجِنازةٍ أخرى، فقال: هل عليه مِن دَينٍ؟ قالوا: نعمْ، قال: فصلُّوا على صاحبِكم. قال أبو قتادة: عليَّ دَينُه يا رسولَ الله، فصلَّى عليه )) أخرجه البخاريُّ (٢٢٩٥) .

وتەی : (( فصلوا علی صاحبکم )) ، فەرمانی کردووە ، ئەصلی فەرمان بۆ واجبی یە .

(٣) عن جابرِ بنِ عبدِ اللهِ رَضِيَ اللَّهُ عنهما، قال: قال النبيُّ صلَّى الله عليه وسلَّم: ((قدْ تُوفِّي اليومَ رجلٌ صالحٌ من الحَبَشِ، فهُلمَّ، فصلُّوا عليه)) أخرجه البخاري (١٣٢٠) واللفظ له ، ومسلم (٩٥٢) .

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی لەسەر نەجاشی کردووە ، وە فەرمانی بە ھاوەڵانیش کردووە نوێژی لەسەر بکەن ، بەڵگەیە نابێت مردوو پشت گوێ بخرێت دەبێت نوێژ لەسەری بکرێت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ کردن لەسەر مردوو فرض الکفایەیە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لای ئێمە ، وە ئیجماع ھەیە . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ١٦٧ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماع نقل کراوە لەسەر واجبی نوێژ کردن لەسەر مردوو ، ئیلا ئەوە نەبێت لە ھەندێک مالکی نقل کراوە دەڵێن سونەتە ، ئەمەیان وتەیەکی واز لێنھێنراوە و ئاوڕی لێی نادرێتەوە . )) المجموع ج٥ لاپەڕە ٢١٢ .

ابن الملقِّن ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەیە بۆ جێگر بوونی نوێژ کرن لەسەر موسلمان ، ھەموو زانایان یەک دەنگن کە فرض الکفایەیە ، نقل کراوە لە ھەندێک مالکی کە سونەتێکی جەخت لێکراوە ، وتیان ڕەتکراوەیە . )) الإعلام ج٤ لاپەڕە ٣٨٨ .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام