سەردێری پرسیار:ئایا دوعا کردن لە نوێژی جەنازە ئەگەر ئافرەت بێت دەکرێت بڵێیت : (( وأبدلھا زوجا خیرا من زوجھا )) ؟

بەرواری دانان :2019-07-18 کۆدی پرسیار:1310

پرسیار:

پرسیار : ئایا دوعا کردن لە نوێژی جەنازە ئەگەر ئافرەت بێت دەکرێت بڵێیت : (( وأبدلھا زوجا خیرا من زوجھا )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مردوو ئەگەر پیاو بێت گومانی تێدا نییە ئەم دوعاییەی بۆ دەکەیت ، بەڵگە :

عن عوف بن مالك الأشجعي رضي الله عنه قال : سمعت النبي صلى الله عليه وسلم ، وصلى على جنازة ، يقول : (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَاعْفُ عَنْهُ وَعَافِهِ وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ وَاغْسِلْهُ بِمَاءٍ وَثَلْجٍ وَبَرَدٍ وَنَقِّهِ مِنْ الْخَطَايَا كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الْأَبْيَضُ مِنْ الدَّنَسِ ، وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِنْ دَارِهِ ، وَأَهْلًا خَيْرًا مِنْ أَهْلِهِ ، وَزَوْجًا خَيْرًا مِنْ زَوْجِهِ ، وَقِهِ فِتْنَةَ الْقَبْرِ وَعَذَابَ النَّارِ )) رواە مسلم (٩٦٣) .

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا بۆ ئافرەتیش وەک پیاو ئەم دوعایە دەکەیت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم دوعایە تایبەتە بە پیاو ، نابێت بۆ ئافرەت بکەیت ، چونکە ئافرەت ئەگەر چووە بەھەشت بۆ ئەو پیاوە دەبێت کە لە دونیا ھاوسەری بووە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ ئافرەتیش ھەمان دوعا دەکرێت کە بۆ پیاو دەکرێت ، چونکە فەرموودەکە عامە ، وتەی : (( وأبدلە وزوجاً خيراً من زوجه ) ، ئەمە ژن و پیاو دەگرێتەوە ، بەڵام بۆ ئافرەت مانای وایە ڕەوشت و سیفەتەکانی پیاوەکەی بگۆڕێت بۆ باشترین و جوانترین سیفەت ، نەک مانای ئەوە بێت پیاوەکەوی بگۆڕێت بە پیاوێکی تر .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لێرە کێشەیەک ھەیە :

(١) ئەگەر ئەوەی نوێژی لەسەر دەکەین بڵێین : " أبدله زوجا خيرا من زوجه " ، ئەمە بەڵگەیە کە حۆری باشترە لە ئافرەتی دونیا .

(٢) ئەگەر مردووەکە ئافرەت بێت ، ئەوە ئێمە داوای جیابوونەوە دەکەین لەنێوان پیاو و ھاوسەرەکەی بەوە کە خوای گەورە پیاوێکی باشتر بۆ بە قسمەت بکات ، ئەمە دوو کێشەن ؟

وەڵام : سەبارەت بە وەڵامی یەکەم : " أبدله زوجا خيرا من زوجه " ، ئەمە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نییە کە حۆری باشتر بێت لە ئافرەتی دونیا ، چونکە لەوانەیە مەبەست پێی باشتر بێت لە ڕەوشت نەک باشتر بێت لە خێر دا لە لای خوا .

بەم وەڵامە وەڵامی کێشەی دووەمیش ڕوون دەبێتەوە ، دەڵێین : خێری باشی پیاو لێرە مەبەست پێی عین نییە ، بەڵکو مەبەست پێی وەسفە ، چونکە ئەھلی بەھەشت خوای گەورە حەسادەت و ڕق و کینەی لە دڵیانی دەرھێناوە ، لەسەر باشترین سیفەت دەمێننەوە ، ... )) الشرح الممتع ج٥ لاپەڕە ٣٢٧ .

————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام