پرسیار : حوکمی بانگ دان بە زمانی بێجگە لە عەرەبی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن مەرجە بانگ بە زمانی عەرەبی بدرێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە شافعی و مالکی و حەنابلە و ابن تیمییە ، بەڵگە :
(١) بانگ و قامەت بە زمانی عەرەبی ھاتووە ، ھەروەک چەندین فەرموودە ھاتوون .
(٢) قیاس دەکرێت لەسەر زیکرەکانی نوێژ .
ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە تەلبی یە بکرێت بە زمانی بێجگە لە عەرەبی وە توانای ھەیە بە زمانی بێجگە لە عەرەبی بکات ، یان توانای خۆ فێرکردنی ھەیە ، چونکە زیکرێکە دروست نییە ئیلا بە زمانی عەرەبی نەبێت ، وەک بانگ دان و تەکبیر و زیکرەکانی تری ڕێگەپێدراو ، ... )) شرح عمدة الفقه - كتاب الطهارة والحج (٦٠٧/٢) .
———————————————————————————————————
Www.ferdaws.net