سەردێری پرسیار:حوکمی ڕووکردنە قیبلە کاتی نوێژ کردن ؟

بەرواری دانان :2019-07-21 کۆدی پرسیار:1317

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ڕووکردنە قیبلە کاتی نوێژ کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ڕووکردنە قیبلە مەرجە بۆ دروستی نوێژ ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ )) [البقرة : ١٤٤ ] .

(٢) چەندین فەرموودە ھاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دەبێت ڕوو لە قیبلە بکەیت .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕووکردنە قیبلە مەرجە بۆ دروستی نوێژ ئیلا لەو دوو حالەتانە نەبێت کە بە تەفسیلی دێین باسی دەکەین لە شوێنی خۆی ، ئەمەیان جیاوازی نییە لەنێوان زانایان . )) المجموع ج٣ لاپەڕە ١٨٩.

ابن رُشدٍ دەفەرمووێت : (( ھەموو موسلمانان یەک دەنگن ڕوو کردنە قیبلە مەرجێکە لە مەرجەکانی دروستی نوێژ ، لەبەر وتەی : " وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ " [ البقرة: 149، 150 ] . بداية المجتهد)) (١١١/١).

————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام