پرسیار : حوکمی کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژدا ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە مار و دووپشک بکوژیت لەناو نوێژدا ، بەڵگە :
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( اقتلوا الأسودين في الصلاة : الحية والعقرب )) أخرجه الأربعة ، وصححه ابن حبان .
ابنُ المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژدا ڕێگەپێدراوە ، عەوامی ئەھلی عیلم لەسەر ئەمەن . )) الأوسط ج٣ لاپەڕە ٤٥٧ .
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە بۆ کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژدا ، وە ڕوخسەتیان داوە بۆ کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی عمر و الحسن و أبي حنيفة و شافعيِّ و أحمدَ و إسحاق ، کەسانی تر بێجگە لەمانە . )) فتح الباری ج٦ لاپەڕە ٣٩٨ .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە مار و دووپشک بکوژیت لەناو نوێژدا بێ کەڕاھەت ، زۆربەی زانایان بۆ ئەمە چوون . )) نیل الأوطار ج٢ لاپەڕە ٣٩٦ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە مار و دووپشک بکوژیت لەناو نوێژدا و کەڕاھەتی تێدا نییە ، بەڵکو قاضی أبو طیب و کەسانی تر دەڵێن : سونەت لەناو نوێژ بکوژیت وەک دەرەوەی نوێژ ، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح ھاتووە . )) المجموع ج٤ لاپەڕە ١٠٥ .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە ھەندێک حەنابلە نقل دەکات دەفەرمووێت : (( نوێژ دەبڕدرێت ئەگەر کوشتنی مار و دووپشک پێویستی بە کردەوەی زۆر ھەبوو بەھەڵگرتنی شتێک ، ئەگەر کردەوەکە کەم بوو نوێژ بەتال ناکات . )) فتح الباری ج٩ لاپەڕە ٣٣٧ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " اقتلوا " بۆ سونەتە ، چونکە قەواعدی شەرعی داوای ئەمە دەکات ، بەجۆرێک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " خمس یقتلن في الحل والحرم " ، دوو پشکیشی باسکردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٤١٤ .
—————————————————————
Www.ferdaws.net